٢٨ ئایار ٢٠٢٥ - ٢٠:٤٥
Source: Mehrnews
میراتی هەژار، هاندەری درێژەی ڕێ

یەکەمین خولی خەڵاتی نێودەوڵەتیی قەڵەمی هەژار لە کاتێکدا چالاکییەکانی دەستپێکرد، کە ئامادەبووان و بەڕیوەبەرانی ئەم ڕووداوە گرنگە، پێداگرن لە ڕۆڵی بێ‌وێنە و هاندەرانەی مامۆستا هەژار لە گەشاندنەوە و بووژانەوەی زمان و ئەدەبی کوردی.

خەڵاتی نێودەوڵەتی قەڵەمی هەژار، ئەمرۆ چوارشەممە یەکەمین خولی خۆی بە میواندارێتی توێژینگەی کوردستانناسی زانکۆی کوردستان دەسپێکرد و مامۆستا ماجد مەردووخ ڕۆحانی، وەک ئەندامی بەرچاوی ئەنجومەنی سیاسەتدانەریی ئەم خەڵاتە، لە وتاردانی کرانەوەی ڕێوڕەسمەکە، ڕایگەیاند: ئەم خەڵاتە بەرهەمی دوو دەیە هەوڵی فەرهەنگی و داواکاریی کۆمەڵایەتی خەڵکی کوردستانە.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە دەوڵەمەندیی میراتی فەرهەنگی هەژار، بەردەوام هاندەری چالاکانی ڕێبازی ئەو هۆنەرە بووە، ڕاشیگەیاند: لە ساڵی 1381ی هەتاوی تا ئیستا، هەوڵێکی زۆر دراوە بۆ بەڕیوەچوونی ئەم ڕووداوە.

هاوکات نووسەری ناسراوەی موکریانی، مامۆستا محەمەدئەمین واژی، لە لێدوانێکدا

مامۆستا هەژاری بە بووژێنەری زمانی کوردی زانی و وتی: مامۆستا هەژار بە وەرگێڕانی قورئان، یاسای ئەبوو عەلی سینا و بەرهەمە جۆراوجۆرەکانی دیکەی، سەلماندی کە ئەدەبیاتی کوردی توانای تێگەیشتن و نواندنەوەی زانستە جۆراوجۆرەکانی هەیە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha