٢٨ ئایار ٢٠٢٥ - ٢٠:٤٤
Source: Mehrnews
بانە میوانی شەشەمین مێهرەجانی هەڵپەڕکێ

شەشەمین خولی مێهرەجانی نێودەوڵەتیی هەڵپەڕكێی بانە بە وتاردانی بەرپرسانی فەرهەنگی و هونەریی پارێزگای کوردستان، چالاکییەکانی دەست پێکرد.

  شەشەمین خولی نێودەوڵەتیی مێهرەجانی هەڵپەڕكێی بانە، ئەمڕۆ چوارشەممە بە وتاردانی عەلی‌ئەسغەر دەریایی بەڕیوەبەری گشتیی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی پارێزگای کوردستان و بەرپرسانی شار لە هۆڵی ئیدارەی ئیرشادی ئەو شارە چالاکییەکانی دەست پێکرد.

بە گوێرەی ڕاگەیاندنی بەرپرسی مێهرەجانەکە، ئەم خولە لە مێهرەجانی هەڵپەڕكێ بە نمایش و ڕکابەریی 12 گرووپی ناوخۆیی و دەرەوەیی، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت و بڕیارە ڕۆژی هەینی بە هەڵبژاردنی گرووپە سەرکەوتووەکان کۆتایی بە چالاکییەکانی بێنێت.

مەحموودزادە وێڕای هیواخواستن بۆ ناسرانی شاری بانە بە پایتەختی هەڵپەڕکێی جیهان، وتیشی: لەم خولەدا 10 گرووپی دەرەوەیی لە جێ‌جێی جیهان و لەوان لە شاری دهۆکی هەرێمی کوردستان و شاری جۆلەمێرگی تورکیا بەشدارییان نواندووە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا: لە پەنای نمایشی هەڵپيڕکێ، چەندین کارگە و پەنێلی پسپۆڕانەی تایبەت بە ناساندنی هەڵپەڕکێی کوردی بەڕیوە دەچێت

Your Comment

You are replying to: .
captcha