بەدران چیا کورد ڕاوێژکاری بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری کوردستانی سووریا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لەسەر فرە دەنگی و لامەرکەزی کردنی سووریا سازش ناکات، چونکوو ئەو تایبەتمەندیانە تەنیا ڕێگاچارەی دیمۆکراتیک بۆ کێشەکانی سووریایە.
ناوبراو زیادی کرد: فرە دەنگی لە تایبەتمەندییەکانی کۆمەڵگای سووریایە و نابێت سسیتەمێک هەموو دەسەڵات بەدەستەوە بگرێت و تایبەتمەندی ناوچە و کۆمەڵگا جیاوازەکان قبووڵ نەکات.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە بڕیارە شاندی دانوستانکاری بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بۆ درێژەی دانوستانەکان لەگەڵ حکومەتی نوێی سووریا سەفەری دیمەشق بکات.
Your Comment