٢٧ ئایار ٢٠٢٥ - ٠٠:٠٢
Source: Mehrnews
ئێران هۆشداریی توندی بە فەڕەنسا دا

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوی کردۆتەوە، ڕایگەیاند: واز لە ڕێنمایی کردنی ئێرانییەکان بێنن؛ ئێوە لەو ئاستەدا نیین بۆ ئەوەی ئەم کارە بکەن.

 سەید عەباس عێراقچی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی: "زۆر هێرش و هەڵسوکەوتی دژبەیەک هەیە کە ئیعتباری فەرەنسا بۆ "بەرگریکردن لە مافەکانی مرۆڤ" دەخاتە ژێر پرسیارەوە.

عێراقچی وتی: بەڵام ڕەنگە هیچ کەسێک بە ڕوونی ئەم دژایەتییە ئاشکرا نەکردبێت، وەک نزیکبوونەوەی ئەم وڵاتە بەرامبەر بە ڕژێمی ئیسرائیل و تاوانە جەنگییەکانی.

Your Comment

You are replying to: .
captcha