٢٧ ئایار ٢٠٢٥ - ٠٠:٠٠
Source: Mehrnews
بەقایی: سەبارەت بە پاراستنی پیتاندنی ئۆرانیۆم لە ئێران، بچووکترین نەرمیەک نانوێنین

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: پیتاندنی ئۆرانیۆم وەکوو بەشێکی جودانەکراوی وزەی ئاشتیخوازانەی ئەتۆمی ئێران و پیشەی ئەتۆمی ئێران ئەبێ بپارێزرێت و لە ئەو بارەوە بچووکترین نەرمیەک نانوێنین.

  ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: هێشتا گرینگترین پرسی ناوچەکە بەردەوامی کۆمەڵکوژی غەززەیە کە هاوکات لەگەڵ بێدەنگی راگرتن و بێ کردەوەیی ئەمریکا و هەندێک وڵاتی ڕۆژاوایی دوو ساڵە درێژەی هەیە.

ئێران هیچکات بەدوای بەفیڕەدانی کات لە دانوستانەکان نەبووە


بەقایی سەبارەت بە پاگەندەکان سەبارەت بە بەفیڕۆدانی کات لەلایەن ئێرانەوە لە دانوستانەکان وتی: زۆربەی سەرچاوەی ئەو هەواڵانە، سەر بە ئیسرائیلن کە بەتواوەتی ئامانجدار پێک دێن و بڵاو دەکرێنەوە. ئێران نیشانی داوە کە هیچکات بەدوای بەفیڕۆدانی کاتەوە نەبووە. کەواتە بۆ هەمووان ڕوونە کە بە شێوەی جیدی و ئامانجدار و بە ئامانجی گەییشتن بە ڕێککەوتنێکی دادپەروەرانە چووینەتە نێو ئەو ڕەوتەوە. جیدی بوونی خۆمان لە ئەو ڕەوتە نیشان دەدەین و داومانە.


جێگری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی سەردانی ئێران دەکات

بەقایی سەبارەت بە ڕاپۆرتە پێوەندیدارەکان بۆ بەکارهێنانی ئیسرائیل لە خەڵکی سڤیل وەکوو قەڵغانی مرۆیی بۆ ئەنجامی ئۆپراسیۆنی سەربازی وتی: ئەوە ڕاستییە و لە درێژەی جەنایەتە چەند ساڵەکان ئەنجام دەدرێت.

هەروەها ڕایگەیاند کە روانگەی ئێمە لەگەڵ ئاژانس بەردەوام سازێنەر بووە و ئەم هەفتەیە جێگری ئاژانسی نێودەوڵەتی سەردانی ئێران دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی پێوەندیدار کۆبوونەوە دەکات.

هیوادارین لە هەفتەکانی داهاتوودا ڕێککەوتنی ستراتیژی ئێران و ڕووسیا جێبەجێ بکرێت

ناوبراو بە ئاماژە بە دوایین دۆخی هاوکاری ستراتیژیکی ئێران و ڕووسیا ڕایگەیاند: ڕێککەوتننامەی هاوکاری ستراتیژیک پێشتر لەلایەن دۆماوە پەسەند کراوە و ئێمەش پەسەندی دەکەین. هیوادارین لە هەفتەکانی داهاتوودا جێبەجێ کرردنی ئەو ڕێککەوتنە دەست پێبکات.

ڕاگرتنی کات پیتاندن لە ئێران، ناڕاستە

بەقایی سەبارەت بە قسەکانی ترامپ گفتوگۆی سازێنەر لەگەڵ ئێران زیادی کرد: لە سەرەتاوە راشکاوانە وتمانن کە ئەگەر ئاامنجی لایەنی ئەمریکی ئەوە بێت کە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران تەقەمەنی نەکرێتەوە، ئەوە هەر ئەو ڕاستیەیە کە هەیە. ئێمە هیچکات بەدوای بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمییەوە نەبووین. ئەگەر نیازپاکی هەبێت ئێمەش دەتوانین بڵێین گەشبینین بە درێژەی دانوستانەکانە بەڵام ئەگەر ئامانج بێبەری کردنی ئێران لە مافی ڕەوای خۆی بێت، بەدڵنیاییەوە ئەو ڕەوتە دەگاتە ئەنجام.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئیران سەبارەت بە پاگەندە مێدیاییەکانی ئیتالیا سەبارەت بە راگرتنی کاتی پیتاندنی ئۆرانیۆم لە ئێران زیادی کرد: نا، بە هیچ شێوەیەک ئەو هەواڵە راست نیە.

سەبارەت بە پاراستنی پیتاندن لە ئێران بچووکترین نەرمییەک نانوێنین

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەبارەت بە پێسنیاری عومان لە خولی پێنجەمی دانوستانەکان وتی: عومان وەکوو ئاسانکاری ئەو ڕەوتە، لە ئەو شوێنانەی کە پێی وایە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت، ڕوانگەکانی خۆی دەهێنێتە ئاراوە و لەگەڵ دوولایەنەکە هاوئاهەنگی دەکات و ئەوەی کە زۆر ڕوونە ئەوەیە کە پیتاندن وەکوو بەشێکی جودا نەکراوی وزەی ئەتۆمی ئێران و پیشەی ئەتۆمی ئەبێ بپارێزرێت و لە ئەو بارەوە بچووکترین نەرمییەک نانوێنین.

درێژەی چڕ کردنەوەی گەمارۆکان لەلایەن ئەمریکاوە دەبێتە هۆی خەوشدار کردنی دانوستانەکان

ناوبروا سەبارەت بە پێشکەش نەکردنی پێشنیارێکی ڕوون لەلایەن ئەمریکاوە بە ئێران وتی: ئێران هەر لە سەرەتاوە بە نیازپاکییەوە هاتووەتە پێشەوە و نیشانمان داوە کە لە کردەوەدا خێراین.

هەروەها سەبارەت بە دووفاقەییەکان لە قسە و هەڵسوکەوتدا، وتی ئەو هەڵسوکەوتانە نابنە یارمەتیدەری دانوساتنەکان. ئەوەی کە ئێوە درێژە بدەنە گەمارۆکان بەدڵنیاییەوە دەبێتە هۆی خەوشدار بوونی سەرجەم ڕەوتی دانوستانەکان.

Your Comment

You are replying to: .
captcha