مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند: ئێمە یەک ڕێگامان نییە، بەڵکوو ڕێگای زۆرمان هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانمان، بەو مەرجەی هەموومان پێکەوە کار بکەین.
پزشکیان زیادی کرد: دەبێ باوەڕ بەوە بکەین کە دەتوانین پێشکەوتن بەدەست بهێنین .ئەوە نییە ئەگەر نەیانەوێت دانوستان لەگەڵ ئێمە بکەن یان سزامان بدەن، ئێمە لە برسێتیدا دەمرین، ڕێگایەک دەدۆزینەوە، چونکە سەدان ڕێگە هەیە بۆ دەربازبوون لە کێشەکان.
Your Comment