ئاماڵەدین ئەلهەر لە سەرکردەکانی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، وێڕای هوشداریدان هەمبەر بە درێژەی مانەوەی سەربازیی ئەمریکا لە عێراق، ڕایگەیاند: مانەوەی ئەمریکا لە عێراق هەڕەشەیەی ڕاستەوخۆ و سەلمێنەری پیلانێکە لە دژی عێراق و ناوچەکە.
ناوبراو وێڕای ئاماژە بە پەیوەندیی بنکە سەربازییە پێشکەوتەکانی ئەمریکا لە خاکی عێراق بە پیلان بۆ ناسەقامگیریی عێراق، جەختی کرد: هێزەکانی ئەمریکایی پابەندی یاساکانی عێراق نین و بە ئاشکرا لەگەڵ ڕژیمی زایۆنی هاوئاهەنگن و ئەم بابەتە پێویستی بە هەڵوێستێکی شلگیرانەی نەتەوەییە.
ئەلهەر هەروەها باسی لە پیلانی دووقۆڵیی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ لەناوبردنی ناوچە کرد و ڕاشیگەیاند: عێراقیش بەشێکە لە ناوچەکە و ناهێڵین خوێنی شەهیدان قاسم سولەیمانی و ئەبووموهەندیس پێشێل بێت.
Your Comment