لە میانەی دوازدەهەمین کۆنگرەی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی تورکیا لقی جۆلەمێرگ، پەیامی لەیلا گۆڤەن، هاوسەرۆکی زیندانی کراوی کۆنگرەی جڤاکی دیموکراتیک (کەجەکە) بە ئامادەبوونی نوێنەرانی حزبە سیاسییەکان، دامودەزگا مەدەنییەکان و ئەندامانی ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی، خوێندرایەوە.
گۆڤەن لەو پەیامەدا بە ئاماژە بە هەلومەرجی نوێی سیاسی و ڕۆڵی عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە پڕۆسەی ئاشتیدا، وتی: ئیستا کاتی ئەوە هاتووە فرمیسکە ڕژاوەکان بۆ ئاشتی، ببنە فرمێسکی شادی و دەرفەتێکی مێژووییمان لەبەرە و بەڕێز ئۆجەلان لەو بوارەدا هەنگاوی گرنگی هەڵگرتووە و دەوڵەتیش دەبێ بە هەنگاوی شلگێرانەی و لەوان ئازادیی خێرای زیندانییە نەخۆشەکان نیازپاکیی خۆی نیشان بدات.
هاوسەرۆکی کەجەکە جەختی لەوەش کرد کە بۆ وەدیهاتنی کۆمارێکی دیموکراتیک و کۆتاییهێنان بە زمانی بایکۆتگەر، تەنیا کاتێک مومکینە کە دیموکراسی بۆ هەموو هاووڵاتیان ڕاپەڕێندرێت و ئاستەنەگکانی بەردەم چالاکی سیاسیی ڕەوای کوردەکان هەڵگیرێت.
Your Comment