٢٦ ئایار ٢٠٢٥ - ٢٣:٥٧
Source: Mehrnews
پێویستیی هەنگاوی کاریگەر بۆ ڕاگرتنی تاوانەکان لە غەززە

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە دیدارێکدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی پاکستان، جەختیان لە سەر پێویستیی ڕێوشوێنی کاریگەر بۆ ڕاگرتنی تاوانەکانی غەززە کردەوە.

ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە دیدارێکدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی پاکستان، شەهباز شەریف و شاندی یاوەری، ئاماژەیان بە پێگەی تایبەتی پاکستان لە جیهانی ئیسلامی کرد .

ڕێبەری جەختی لە سەر پێویستی چالاکیی هاوبەش و کاریگەر لە نێوان ئێران و پاکستان بۆ ڕاگرتنی تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنی لە غەززە کرد.

لە سەرەتای ئەم دیدارەدا، ڕێبەری شۆڕش خۆشحاڵی خۆیان بە کۆتایی هاتنی شەڕی نێوان پاکستان و هیندستان دەربڕی و هیوای بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکی نێوان هەردوو وڵات خواست.

 ئاماژەشیان به هەڵوێستی زۆر باش و به هێزی پاکستان له سەر پرسی فەلەستین له ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا کرد و وتی: له کاتێکدا له چه ند ساڵی ڕابردوودا هەمیشه فیتنه بۆ وڵاتانی ئیسلامی بۆ پەیوەندی له گه ڵ ڕژێمی زایۆنیدا هەبووه ، پاکستان هیچکات له ژێر کاریگەری ئەم داڵغەیەدا نەبووه .

ئایەتوڵڵا خامنەیی بە ئاماژەدان بە توانای گەورەی ئوممەتی ئیسلامی بۆ دەسەڵاتی گەورەتر لە جیهانی ئەمڕۆدا، زیادیان کرد: لە بارودۆخێکدا کە شەڕخوازان لە جیهاندا پاڵنەری زۆریان هەیە بۆ دروستکردنی ناتەبایی و شەڕ، تەنیا شتێک کە دەتوانێت ئاسایشی ئوممەتی ئیسلامی مسۆگەر بکات، یەکگرتوویی نێوان وڵاتانی ئیسلامی و تۆکمەکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئەو وڵاتانەیە.

ڕێبەری هەروەها پرسی فەلەستینی بە یەکەم پرسی جیهانی ئیسلامی ناوبرد و بە ئاماژەدان بە هەلومەرجی ناخۆشی غەززە ئاماژەیان بەوەدا: دۆخی غەززە گەیشتووەتە ئاستێک کە خەڵکی ئاسایی لە ئەوروپا و ئەمریکا بە ئەنجامدانی خۆپیشاندان ناڕەزایەتی بەرامبەر حکومەتەکانیان دەردەبڕن، بەڵام لە هەمان هەلومەرجدا بە داخەوە بەشێک لە حکومەتە ئیسلامییەکان لە پاڵ ڕژێمی زایۆنیستی وەستاون.

ڕێبەری جەختیان لەوە کردەوە کە کۆماری ئیسلامی ئێران و پاکستان، پێکەوە دەتوانن کاریگەر بن لە جیهانی ئیسلامیدا و پرسی فەلەستین لەم ڕێبازە هەڵەیە دوور بخەنەوە و وتیان: ئێمە گەشبینین بە داهاتووی جیهانی ئیسلامی، و زۆر ڕووداو گەشبینیمان پشتڕاست دەکەنەوە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha