لە گۆرانکارییەکی نوێدا و لە درێژەی ڕێککەوتنەکانی نێوان حکومەتی نوێی سووریا و هێزەکانی هەسەدە، هەنگاوگەلێک بۆ گەڕاندنەوەی سووریاییەکانی دانیشتووی کەمپی هەول گیراوەتە بەر. ئەو کەمپە شوێنی مانەوەی هەزاران ژن و منداڵی گومانلێکراوی پێوەندیدار بە داعشە کە زۆربەیان لە دۆخی مرۆیی زۆر دژواردا ژیان دەکەن. سەردانی ئەم دواییەی شاندی حکومی لە ئەو کەمپە دەتوانێت بەستێنی دەسپێکی رەوتێکی نوێ لە ڕێکخستنی دۆخی ئاوارە نێوخۆییەکانی سووریا بێت.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، بەرپرسانی نوێی سووریا لەگەڵ هێزەکانی هەسەدە هاوئاهەنگیان دەست پێکردووە تا بەستێن بۆ گەڕاندنەوەی هاووڵاتیانی سووریایی لە کەمپی هۆلەوە خۆش بکەن. بە وتەی جیهان حەنان، بەرپرسی ئەو کەمپە، ئەو هەوڵە لە درێژەی گەڕانەوەی خۆخوازانە بۆ ناوچە ژێر کۆنترۆڵەکانی حکومەتی سووریا ئەنجام دەدرێت.
حەنان وتیشی: ئەو کەسانە خەڵکی ئیدلب، حەلەب و دیمەشقن و بۆ گەڕانەوە بۆ ماڵەکانیان پیویستیان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ حکومەتی دیمەشق هەیە. ئێمە لەگەڵ ئەو شاندە دیدارمان کرد گتا ڕێکارێک بۆ ئەو ڕەوتە بدۆزینەوە. هاوئاهەنگی نێوان ئێمە و ئەوان پێویستە.
Your Comment