٢٦ ئایار ٢٠٢٥ - ٠٠:٠٦
Source: Mehrnews
ئێران: وڵامی توند بە میکانیزمی پەلەپیتکە دەدەینەوە

وەزیری دەرەوە لە کۆبوونەوەی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی پەرلەمان سەبارەت بە کاراکردنی میکانیزمی پەلەپیتکە ڕایگەیاند، ئەگەر ئەم میکانیزمە کارا بکرێت، وەڵامی ئێمە توند دەبێت.

 عێراقچی لە کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی، ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە دانوستانی ناڕاستەوخۆی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئەمریکا پێشکەش بە ئەندامانی کۆمیسیۆن کرد و ڕوونکردنەوەکانی سەبارەت بە خولی پێنجەمی دانوستانەکان لە ڕۆما خستەڕوو.

ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە کۆماری ئیسلامی ئێران لەژێر گوشاردا دانوستان ناکات و دیپلۆماسیەتی ئێمە بە شێوەیەکی زیرەکانە و تەنیا لەسەر پرسی ئەتۆمی بەردەوامە و سیاسەتی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕوون و ئاشکرایە و ناچێتە ژێر گوشار و هەڕەشە.

وتەبێژی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ڕایگەیاند: وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها ئاماژەی بە دژایەتی ڕژیمی زایۆنیستی بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم لە ناوخۆی ئێران کرد و وتی: لە ئەگەری ڕوودانی شەڕ لە ناوچەکەدا، هەموو وڵاتان زیانیان پێدەگات و تەواوی ناوچەکەش زەرەرمەند دەبێت.

عێراقچی ئاماژەی بەو پێشنیارانە کرد کە لە دانوستانەکاندا هاتوونەتە ئاراوە و ڕایگەیاند کە ئێمە پێشوازی لە دامەزراندنی ناوەندێکی پیتاندنی ناوچەیی دەکەین، بەڵام پیتاندن لە ناوخۆی وڵاتدا دەبێت بەردەوام بێت.

عێراقچی ڕایگەیاند: ئێران هەرگیز مێزی دانوستانی به جێنەهێشتووه و دیپلۆماسی بەردەوامه .

وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها سەبارەت بە میکانیزمی پەلەپیتکە وتی: ئەگەر ئەم میکانیزمە چالاک بکرێت، وەڵامەکەمان توند دەبێت.

Your Comment

You are replying to: .
captcha