ڕۆژنامەی "رای الیوم" لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند: سەفەری ئەم دواییەی ئەبوو محەمەد جۆلانی سەرۆکی سووریا بۆ تورکیا و ئەویش بە شێوەی لەناکاو پێشتر ڕانەگەیێندراو، پرسیارگەلێکی زۆری لای کۆمەڵگای میدیایی جیهانی عەرەب بەدواوەیە.
بە گوێرەی ئەو هەواڵە، جۆلانی ڕۆژی ڕابردوو بە شێوەی لەناکاو لە ئەستەنبۆڵ و لە کاتێکدا تەوەقەی لەگەڵ ئەردۆغان دەکرد، دەرکەوتووە و ئاشکرا بووە کە ئەو لە گەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆشکی دۆڵمە باخچەی ئەستەنبۆڵ دیدار و گفتوگۆی کردووە.
ئەوە لە کاتێکدایە کە پێشتر میدیاکانی هەواڵ لە ئەگەری پلانێک بۆ تیرۆری جۆلانی و شیمانەی تێهەڵچوونی لەگەڵ تیرۆریستان دەرەوەیی هەواڵیان دابوو و نهێنیبوونی سەفەرەکی بۆ تورکیا ڕەنگە بگەڕیەتوە بۆ لای ئەمنی و پاراستنی و هاوکات وەرگرتنی فەرمانەکانی ئەنقەرە و دابەزاندنیان لە سووریا.
Your Comment