١٧ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ٢٣:٤٥
Source: Mehrnews
ئەمریکا کێشە بۆ وەفدی ئێران لە سەفەری نیویۆرک دروست دەکات

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە ڕاپۆرتی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕووداوەکانی غەزەی بە جینۆساید زانی و وتی: پاڵپشتی دەکەین لە قەدەغەی بەشداریی وەرزشوانانی ڕژیمی زایۆنی لە کێبەرکێکاندا.

ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە داواکاریی سەرۆک‌وەزیرانی ئیسپانیا بۆ گەمارۆی ئیسرائیل لە کێبەرکێ وەرزشییە نێودەوڵەتییەکاندا، وتی: ئەوە داواکارییەکی ڕەوا و ژیرانەیە. چونکە بە گوێرەی ئاماری ڕژیمی زایۆنی تا ئێستا نزیکەی 800 وەرزشوانی فەلەستینیو لەوان لەسەدا 70ی یاریزانانی تۆپی‌پێی لە کۆمەڵکوژییەکاندا شەهیدکراون و لەو ڕێژەیە، ژمارێکی زۆریان وەرزشوانانی منداڵ و میرمنداڵ بوون کە ئەمە نمانەی جینۆسایدێکی بێ‌وێنەی و هەر بۆیە ئێمە پاڵپشتی دەکەین لە قەدەغەی بەشداریی وەرزشوانانی ڕژیمی زایۆنی لە کێبەرکێ وەرزشییەکاندا و ئەوە بە دۆزێکی نێودەوڵەتیی دەزانین.

بەقایی هەروەها سەبارەت بە ئامادەبوون و بەشداریی وەفدی ئێرانی لە کۆمەڵەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕایگەیاند: ئاستەنگەلێک کە بەسەر نوێنەرایەتی ئێران لە کۆبوونەوەگەلی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا سەپاوە، ئەگەرچی پرسێکی نوێ نییە، بەڵام ئەمجارەیان زۆر زەخت‌تر بووە و ئەم ئاستەنگانە بە ئاشکرا بەپێچەوانەی بەڵێن و پابەندیی ئەمریکا وەک دەوڵەتی میوانداری بنکەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانە و شەرعییەتی ئەو وڵاتە دەباتە ژێر پرسیار.

ناوبراو هەروەها لە دەرچوونی هەندێک لە ڤیزاکان بۆ وەفدی ئێرانی و چاوەروانی بۆ وەرگرتنی زانیاریی وردبینانەتر لە نیۆیۆرک و ژێنێڤ، هەواڵی دا و جەختی کرد: بەشداری لە کۆمەڵەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەرفەتێکە بۆ ڕاگەیاندنی هەڵوێستەکانی ئێران و ئەمە شتێکی ئاساییە و هەروەها بە ئاوڕدانەو لە هەلومەرجی تایبەتیی ئەوڕۆکەی ئێران لە پرسی ئەتۆمی، ئاساییە لەو سەفەرەدا لەگەڵ لایەنە ئەورووپییەکانیشدا گفتوگۆ بکەین.

Your Comment

You are replying to: .
captcha