٢٦ ئایار ٢٠٢٥ - ٠٠:٠٣
Source: Mehrnews
شەڕڤانانی کورد تەڤلی سوپای سووریا دەبن

سەرۆکی دەوڵەتی کاتی سووریا لە یەکەمین دیداری فەرمیی لە پاش هەڵوەشانەوەی گەمارۆکانی سووریا لە لایەن ترامپ، لەگەڵ باڵوێزی ئەمریکا لە تورکیا و ناردەی تایبەتیی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ سووریا دیدار و گفتوگۆی کرد.

 ، ئەحمەد شەرع سەرۆکی دەوڵەتی کاتی سووریا و ئەسعەد شیبانی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، لە یەکەمین دیداری فەرمیی لە پاش هەڵوەشانەوەی گەمارۆکانی سووریا لە لایەن ترامپ، لەگەڵ تام باراک باڵوێزی ئەمریکا لە تورکیا و ناردەی تایبەتیی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ سووریا دیدار و گفتوگۆی کرد.

باراک لەو دیدارەدا وێڕای نرخاندنی هەوڵەکانی سەرۆکی سووریا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و باشترکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل و هەوڵ بۆ گەڕاندنەوەی هاووڵاتیانی بزربووی ئەمریکا، جەختی لە گرنگیی هەڵوەشانەوەی گەماڕۆکان بۆ پاڵپشتی لە خەڵکی سووریا و نۆژەن‌کردنەوەی ئەو وڵاتە کرد.

هاوکات شەرع خوازیاری خێرایی‌بەخشین بە ڕەوتی هەڵوەشانەوەی گەمارۆکان بوو و ئامادەیی دەوڵەتەکەی بۆ سەرمایەدانەریی بیانی بە تایبەت لە کەرتی وزە و ژێرخانەکان ڕاگەیاند.

هەروەها لەو دیدارەدا ئاوڕ درایەوە لە پرسی ڕێککەوتنی 10ی مارچ لە نێوان دیمەشق و هێزەکانی سووریای دیموکراتیک و پرسی تێکەڵ‌بوونی هێزەکانی هەسەدە لە پێکهاتەی دەوڵەتی ناوەندی و هاوکاریی دەوڵەتی سووریا لە دۆزینەوە و گەڕاندنەوەی هاووڵاتیانی ئەمریکایی.

342/

Your Comment

You are replying to: .
captcha