پارێزگاری هەڵەبجە لە وتەکانیدا لە دەسپێکی کۆبوونەوەی سنە، سوپاس و پێزانینی تایبەتی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران دەربڕی کە لە کاتی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا هاوکاری خەڵکی هەڵەبجەی کرد
نوخشە ناسێح زیادی کرد: "هەرچەندە پارێزگایەکی بچووکین لە هەرێمی کوردستان، بەڵام بەهۆی سنوورە هاوبەشەکانمان کە ١١٨ کیلۆمەترە، دەتوانین پەیوەندییە هاوبەشەکانمان زیاتر بەرز بکەینەوە لەگەڵ ئێران".
نوخشە ناسێح پارێزگاری هەڵەبجە، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ دەسەڵاتدارانی ئێران و بەتایبەتی کونسوڵخانەی گشتی ئێران لە هەولێر و سلێمانی دەربڕی و وتی: بە ناوی هەموو خەڵکی هەڵەبجە و بەرپرسانی باڵای هەرێم، سوپاسی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەین کە یەکەم وڵات بوو بە هانای خەڵکی هەڵەبجەوە هات لە کاتی کیمیاباراندا".
ئاماژەی بەوەشکرد: ئێمە سنوورێکی 118 کیلۆمەتریمان لەگەڵ ئێران هەیە، هەرچەندە ئێمە پارێزگایەکی بچووکی هەرێمی کوردستانین، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دوو سنووری هاوبەشمان لەگەڵ ئێران هەیە و ئاڵوگۆڕی بازرگانیش لەو دوو سنوورە ئەنجام دەدرێت.
ئەوەشی وت کە مانگی ڕابردوو دیدارێکی هاوبەشمان لەگەڵ پارێزگاری بەڕێزی کرماشان ئەنجامدا، و بە هاوکاریی کونسوڵی گشتیی ئێران لە هەولێر و جەنابی مامۆستا قادر قادری پێش نوێژی هەینی پاوە، شۆشمێ بۆ هاتوچۆی موسافیر و گاشتیار کرایەوە.
نوخشە ناسح زیادی کرد: لێرەوە داوا دەکەم گرنگییەکی جددی بە سنووری نافەرمی سازان بدرێت و پلانێک دابڕێژرێت بۆ دابینکردنی بنەمای پێویست بۆ ڕێکخستنی ئەو سنوورە ئاماژەپێکراوە و پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان.
پارێزگاری هەڵەبجە جەختی لەوە کردەوە: جگە لە ئاڵوگۆڕی بازرگانی و کشتوکاڵی، دەمانەوێت هاوکاری زانستی و ئاکادمیش لەگەڵ ئێران تۆکمەتر بکەین.
Your Comment