ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پاگەندەکان لە بەیاننامەی کۆتایی کۆبوونەوەی کۆمکاری عەرەب لە بەغدا لەسەر دوورگە ئێرانییەکانی تونبی بچووک و تونبی گەورە و ئەبوومووسای بەتواوەتی ڕەت کراو وەسف کرد.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە جەخت لەسەر ئەوەی کە ئەو سێ دوورگە بەشی جودا نەکراوی خاکی ئێرانن، وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران هەر جۆرە پاگەندەیەک لە ئەو بارەوە دژی بنەماکانی جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان و مافی نێودەوڵەتی لەسەر بنەمای ڕێز بۆ یەکپارچەیی خاک و سەروەری نەتەوەیی وڵاتەکان و هەروەها نیازپاکی دراوسێیەتی دەزانێت و هێنانە ئارای ئەو بابەتە لە بەیاننامەی کۆتایی کۆبوونەوەی کۆمکاری عەرەبی قبووڵ نەکراو وەسف کرد.
ناوبراو بە ئامۆژگارییەوە کۆمکاری عەرەبی خستە بەردەنگەوە و وتی کە لە جیاتی پاگەندەی بێ بنەما، ڕاستییە نەگۆڕە مێژوویی و جوگرافییەکان لە هەڵوێستەکانیاندا لەبەرچاو بگرن و بۆ تۆکمە کردنەوەی هاوکاری و پێوەندی نێوان وڵاتانی ناوچەکە هەوڵ بدەن.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە بەیاننامەی کۆتایی کۆمکاری عەرەب لە بەغدا، پاگەندەکان لەسەر سێ دوورگە ئێرانییەکەی ڕەت کردەوە و جەختی کرد کە ئەو دوورگەگەلە بەشی جودا نەکراوی ئێرانن.
Your Comment