، فه‌رمانده‌یه‌كى باڵاى سه‌ربازیى قه‌ندیل زانیاریى نوێ له‌باره‌ى پرۆسه‌ى ئاشتى له‌نێوان كورد‌و حكومه‌تى توركیا ئاشكراده‌كات‌و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، قه‌ندیل گومانى له‌مردنى سرى سوره‌یان ئۆنده‌ر هه‌یه.
ده‌شڵێت: پەکەکە خۆی هەڵوشاندەوەو کۆتایی بە شەڕی چەکداری هێنا، بەڵام ئەمە تەنها بڕیاری پەکەکەیە، بڕیاری هەموو کەسێک نییە.
زاگرۆس هیوا وته‌بێژى كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه) له‌دیدارێكى تایبه‌تى شارپرێسدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌و بڕیاره‌ى دراوه ته‌نها په‌كه‌كه‌یه، بڕیاری هەموو کەسێک نییە، لایەنەکانی دیكه بەرژەوەندیی جیاوازیان هەیە، ڕەنگە لەپێناو بەرژەوەندی خۆیاندا هەندێک هێزو لایەن بیانەوێت هێرشبکەن، ئەوکاتە تێکۆشانی بزووتنەوەی ئاپۆچی‌و ئەو شێوازە نوێیانەی ڕێکخستن بۆ پاراستنی خۆی، تەگبیرو ڕێوشوێنی پێویست دەگرێتەبەر".
سه‌باره‌ت به‌چۆڵكردنى قه‌ندیلیش له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه، زاگرۆس ڕایگه‌یاند، "تائێستا باسی شتێک نەکراوە بەناوی چۆڵکردنی قەندیل، چونکە پرۆسەکە هێشتا هەر تاکلایەنەیەو لایەنی کورد‌و پەکەکە سێ هەنگاوی بەرەو پێشەوە ناو بۆ سەلماندنی نیازپاکی خۆی، بەڵام لایەنی بەرامبەر تائێستا هیچ هەنگاوێکی کۆنکرێتی یاسایی‌و دەستوریی‌و سیاسی نەناوە، هەربۆیە ئه‌سڵه‌ن ناتوانین بڵێین دانوستان دەستیپێکردوەو ڕێککەوتن کراوە".
ئه‌وه‌شى ئاشكراكرد، ئۆجەلان لەهەموو چاوپێکەوتنەکاندا هۆشداریی بەسڕی سورەیا ئۆنده‌ر داوه‌و کە "ئاگاداری خۆت بە، ڕەنگە تیرۆرت بکەن، وریا بە"، ئه‌وكاتیش هه‌مان قسه‌ى به‌تورگوت ئۆزال سه‌رۆكى توركیا وتبوو.
Your Comment