، سەبارەت بە دوایین دۆخی پەیمانی ئێران و ڕووسیا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: هاوبەشیی ستراتیژی نێوان ئێران و ڕووسیا پرسێکی گرنگە و ئەم ڕێککەوتنە وەک یەکێک لە یەکمایەتییەکانی سیاسەتی دەرەوە لە بەرنامەی کاردایە.
وتیشی: له ناوچەکەدا هێشتا له بەردەم قەیرانێکی بەردەومدا بووین که به هۆی زیاده ڕۆیی و شەڕخوازیی ڕژێمی زایۆنیستییەوه دروست بوو.
زیادیشی کرد: ڕووداوەکانی غەززە و کەناری ڕۆژئاوا بە ئازارن. لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا نزیکەی ٢٠٠ کەسی بێتاوان کوژراون و ژمارەیەکی زۆری دیکەش لە ژێر داروپەردوودا نێژراون.
ئەم تاوانانە لە بێدەنگی و بێهەڵوێستی ئەنجوومەنی ئاسایش و نەتەوە یەکگرتووەکان و دامودەزگاکانی مافی مرۆڤ و بە بێدەنگی و پاڵپشتی چالاکانەی چەکەکانی ئەمریکا و بەریتانیا و هەندێک وڵاتی ئەوروپی ڕوودەدەن.
ناوبراو زیادی کرد: تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی و جینۆساید پەڵەیەکن لە سەر مێژووی ناوچەکە کە هەرگیز ناسڕدرێنەوە و تاوانبارانی زایۆنیستی و لایەنگرانیان دەبێ لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت.
جەختیشی کرد: پیتاندن فانتازیایەک نییە کە بتوانین داوا لە ئێران بکەین ڕایبگرێت.
سەبارەت بە لێدوانەکانی ویتکاف لەسەر پرسی پیتاندن، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە زیادی کرد: بەڕێز وەزیر باسی لە پیتاندن کرد. پرسی ڕاگرتنی پیتاندن وەک بەشێک لە سووڕی سروشتی ئەتۆمی ئێران بە هیچ شێوەیەک جێگای قبووڵ نییە. پیتاندن تەکنۆلۆژیا و پێویستییەکە بۆ دڵنیابوون لەوەی کە پیشەسازی ئەتۆمی ئێران بەبێ پچڕان بەردەوام دەبێت لە کارەکانی. ئەمە مافێکە کە ئێمە بەپێی پەیمانی قەدەغەکردنی چەکی ئەتۆمی هەمانە و دەرئەنجامی ماندووبوونی زانایانی ئێرانە. هەڵوێستی ئێمە بە ڕوونی باس کراوە.
سەبارەت بە سزاخستنە سەر ئێران لە لایەن ئەمریکا، بەقایی وتی : "من وشه ی دژوارم له باره ی دانوستان لەگە ڵ ئەمریکا به کارهێنا". ئێوە لایەنێک دەبینن کە ڕێز لە هیچ کام لە ڕێسا دیپلۆماسییە ئاساییەکان ناگرێت. هەر کردەی سەپاندنی سزا لە کاتی بەدواداچوونی دانوستانەکاندا، نەبوونی جددیەتی ئەمریکا نیشان دەدات.
ناوبراو ڕایگەیاند: هەر پاکێجێکی نوێی سزاکان بارگرانی لەسەر سیاسەتدارانی ئەمریکا زیاد دەکات و ئەو سزایانە نموونەی تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی و مافی مرۆڤی هەر کەسێکی ئێرانین و ئەو ڕاستییەش دەسەلمێنن کە تێڕوانینی سیاسەتمەدارانی ئەمریکا بۆ گەلی ئێران دوژمنکارانەیە، و پاگەندەکان سەبارەت بە دیالۆگ و دیپلۆماسی نابێ باوەڕیان پێ بکرێت.
جەختیشی لەوە کردەوە: ئێمە ئەم پرۆسەی دیپلۆماسییەمان هەڵبژارد، چونکە پێمان وایە هیچ شتێکمان نییە بۆ شاردنەوە سەبارەت بە پرسی ئەتۆمی. بەرنامەی ئێران ئاشتیخوازانەیە. لە ڕاپۆرتەکانی دەزگاکاندا سەلمێنراوە. ئەمەش پرۆسەی دانوستان قورستر دەکات
Your Comment