١٩ ئایار ٢٠٢٥ - ٢١:٣٣
Source: Mehrnews
کات و شوێنی خولی نوێی دانوستانی ئێران و ئەمریکا

هەواڵنێری والێسترتیت ژۆرنال لە پەیامێکدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کات و شوێنی بەڕێوە چوونی خولی پێنجەمی دانوستانەکانی واشنتۆن- تارانی ڕاگەیاند.

، لارنس نۆرمەن، هەواڵنێری والێستریت ژۆرنال کە هەوڵەکانی هاوپەیوەند بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران ڕووماڵ دەکات، پاگەندەی کرد کە خولی پێنجەمی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا کۆتاییەکانی ئەم هەفتەیە دەست پێدەکات.

ناوبراو لە پەیامێکدا لە ئیکس نووسی: دەبیسرتێت کە خولی دوایی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا، بۆ کۆتاییەکانی ئەم هەفتەیە واتا سەرەتای هەفتەی داهاتوو لە ئێران لە ڕۆما بەرنامەڕێزی کراوە.

پێشتر ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە تا ئەم ساتە هیچ شوێن و کاتێک بۆ خولی پێنجەمی دانوستانەکان یەکلایی نەبووەتەوە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha