لە عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو و ئەمڕۆدا زیاتر لە 50 وتووێژمان بە شێوەی جۆراوجۆر ئەنجام داوە.
عێراقچی لە پەراوێزی دووهەمین ڕۆژی کۆڕبەندی وتووێژی تاران بۆ ڕۆژنامەنووسان وتی: ئاستی ئەو پێشوازییەی کە کۆڕبەندی دیالۆگی تاران لە لایەن ڕۆشنبیران، میوانان و ڕۆژنامەنووسانی ناوخۆیی و بیانی وەریگرت، زۆر باش بوو، ئەمەش ئاماژەیە بۆ گرنگیی ئەو جۆرە وتووێژانە.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئارامی و پاوەجێی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا گرنگترین بابەتەکانن بۆ ناوچەکە.
زیادیشی کرد: دیپلۆماسی ڕێگای ئێمەیە، دەوڵەتی ئێراا گرنگییەکی تایبەت بە سیاسەتی دراوسێکان دەدات. ئەمە ئەو هێڵەیە کە ئێمە بەردەوامین.
وەزیری دەرەوە وتی: سوپاسی هەموو ڕۆژنامەنووسانی ئازیز دەکەم؛ بەڕاستی دوێنێ و ئەمڕۆ کارێکی زۆر چڕیان کرد و ئەزموونێکی گەورە بوو بۆ ئێمە.
وتیشی: سەبارەت بە دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا، گفتوگۆمان هەبووە، گفتوگۆیەکی وردمان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عومان کرد سەبارەت بە بەردەوامی دانوستانەکان بوو.
. ڕاشیگەیاند: زۆر دڵخۆشم که ناوچه که به تایبەت ناوچەی کەنداوی فارس، تێڕوانینێکی زۆر جیاوازیان له سەر کۆماری ئیسلامی ئێران له چاو ڕابردوو هەیه و نیشانەیەکی ئەمه له ڕوانگەی ئیجابی ئەوان بۆ دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا و ئەوه دەینین که ناوچه پاڵپشتی ئەو دانوستانانه ده کات.
Your Comment