١٩ ئایار ٢٠٢٥ - ٢١:٣١
Source: Mehrnews
نێچیرڤان بارزانی: خاکی هەرێمی کوردستان نابێتە هەڕەشە بۆ ئێران

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، کە بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای بەرپرسانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەفەری تاران کردووە؛ لەگەڵ دوکتور عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، دیداری کرد.

"نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، کە لەسەر بانگهێشتی فەرمی دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران سەفەری ئێرانی کرد، بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی کۆڕبەندی دیالۆگی تاران؛ لە دووهەمین ڕۆژی سەفەرەکەیدا، ئەمڕۆ دووشەممە 29ی گوڵانی 2025 لەگەڵ دوکتور عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران دیدار و چاوپێکەوتنی کرد.
لەم دیدارەدا پێداچوونەوە بە پەیوەندییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و عێراق و هەرێمی کوردستان کرا.

هەردوولا سەبارەت بە هەماهەنگی و هاوکاریی هاوبەش بە تایبەت لە بوارەکانی ئاسایش و دامەزراندنی سەقامگیری و پاراستنی ئاشتی قسەیان کرد و بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد.
لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا نێچیرڤان بارزانی بە جەختکردنەوە لەسەر هەڵوێستەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بە هیچ شێوەیەک ڕێگە نادرێت خاک و سنوورەکانی هەرێم ببنە مایەی هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ.
دوایین ڕووداوەکان، دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەروەها چەند پرسێکی هاوبەشی گرنگی دیکە، بەشێکی دیکەی ئەم کۆبوونەوە دیپلۆماسییە بوون.

Your Comment

You are replying to: .
captcha