سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند کە یەکێک لە بەشە ناوخۆییەکانی پاڵاوگەی بەیجی کە دەکەوێتە پارێزگای سەلاحەدین لە باکووری بەغدا لە ناوەڕاستی عێراق، تەقیەوە.
تا ئێستا وردەکاری زیاتری تەقینەوەکە بڵاونەکراوەتەوە.
ئەم پاڵاوگەیە بە گەورەترین کۆمەڵەی پاڵاوتنی نەوت لە عێراق دادەنرێت، کە لە ساڵی 1978 دروستکراوە، پاڵاوگەکە لە ساڵی 2014 لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە دەستی بەسەردا گیراوە و لە ساڵی 2015لەلایەن هێزە چەکدارەکانی عێراقەوە ئازادکراوە
342/
Your Comment