ڕۆژنامەی هارەتس بە زمانی عیبری نووسیویەتی کە سەرچاوە سوورییەکان باسیان لەوە کردووە کە شاندێکی حکوومەتی سووریا بە سەرۆکایەتیی جۆلانی لە کۆتایی مانگی ڕابردوودا بۆ کردنەوەی هێڵی پێوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ڕژیم چوونەتە ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین.
هەروەها شاندەکە بەرپرسێکی باڵای بەرگری و ژمارەیەک کەسایەتی پارێزگای قونەیترە لەخۆگرتبوو.
ڕۆژنامەکە دەشڵێت، میرنشینەکان هێڵێکی نهێنی دیپلۆماسی و پەیوەندی لە نێوان ڕژێمی زایۆنی و حکومەتی سووریا دامەزراندووە.
تا ئێستا هیچ وردەکارییەک لەبارەی ئەم سەفەرە یان دیدارەکانی ئەبو محەممەد ئەلجولانی لەگەڵ بەرپرسانی زایۆنیستی لەم سەفەرەدا بڵاونەکراوەتەوە.
342/
Your Comment