١٨ ئایار ٢٠٢٥ - ٢٣:٥٤
Source: Mehrnews
پزشکیان: ئێمە شەڕمان لەگەڵ کەس نییە

سەرۆک کۆماری ئێران لە مەکۆی گفتوگۆی تاران وتی: هەموو کەسانێک کە لە سەر ئەم گۆیەدا ژیان دەکەن مافیان هەیە ژیان بکەن و مافیان بپارێزرێت.

  مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە مەکۆی گفتوگۆی تاران لە وەزارەتی دەرەوە، وتی: هەموو کەسانێک کە لە سەر ئەم گۆیە خاکییە ژیان دەکەن، مافیان هەیە ژیان بکەن و مافیان لەبەرچاو بگیردرێت.

ناوبراو زیادی کرد: هەمووان باس لە مرۆڤایەتییەوە دەکەن، لە حاڵێکدا کە ئەوانەی کە لەسەر دەسەڵاتن و حکومەتە زهلێزەکان ئیدارە دەکەن ئەگەر لە بیری دەستدرێژیدا نەبن، هیچ شەڕێک ڕوو نادات.

ناوبراو درێژەی دا: بۆ ئەوەی کە ڕێگری بکرێت لە پێشێل کرانی بنەما ئەخلاقییەکان وتی: ئەبێ لە گۆی زەوی تێبگەین و ئەوەش پیویستی بە کات و گفتوگۆی زیاترە . ئێمە ئەبێ قبووڵی بکەین کە لە یەک خانوودا ژیان دەکەین و هی هەموومانە نەک هەر هین لایەن و ئێتنیک و رەگەزێکی تایبەت بێت.

سەرۆک کۆماری ئێران وتیشی: ئەبێ کاتێک بگات کە دادپەروەری لە ئەم ماڵەدا جێبەجێ بکرێت. هەروەها درێژەی دا کە ئێمە لەگەڵ هیچ کەسێک شەڕمان نییە، ئێمە وەکوو مرۆڤ چاو لە هەموو مرۆڤەکان دەکەین.

پزشكیان وتی: کەسانێک کە بایەخ دەدەنە دەستدرێژی و رەنگی مرۆڤایەتی لێدەدەن، لە بوونی شەیتان لە دەروونیان هەواڵ دەدات.

ناوبراو بە ئاماژە بە سەفەری ترامپ بۆ ناوچەکە وتی: ترامپ ڕایگەیاند کە ئێران هۆکاری مەترسییە، بەڵام ئایا ئێمە هۆکاری مەترسین؟ ئێمە خانووەکان بوردمان دەکەین و لێزانان دەکوژین؟

سەرۆک کۆمار بە ئاماژە بە ڕیشەی هاوبەشی خەڵکی ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا وتی: ئێمە لەگەڵ براکانمان لە ناوچەکە هەزاران ساڵە کە ڕیشەی برایەتمان هەیە. ڕۆژاوایی و ئەمریکییەکان هەوڵ دەدەن ئێمە بە گژی یەکدا ببەن، بە ئێمە قسەیەک دەڵین و بە ئەوانی دیکە قسەیەکی تر، بەرژەوەندی ئەوان لەوەدایە.

پزشکیان وتیشی: ئێمەە بۆ پێکەوە شەڕ بکەین؟ ئێمە ئەبێ یارمەتیدەری یەکتر بین و ناوچەکەمان پڕ بکەین لە ئاشتی و ئاسایش و پێکەوە بازرگانی بکەین.

ناوبراو جەختی کرد کە ئەمریکییەکان ناهێڵن ئێمە گەشە بکەین و سوودی خۆیان لەوەدا دەبینن.

ڕاشیگەیاند کە بە هیچ لەونێک دەسبەرداری وزەی ئاشتی خوازانەی ئەتۆمی نابین.

Your Comment

You are replying to: .
captcha