١٨ ئایار ٢٠٢٥ - ٢٣:٥٣
Source: Mehrnews
لایەنە شاراوەکانی ڕێککەوتنی ئەردۆغان و کوردی تورکیا

گۆڤاری سەر بە بنیاتی بەرگری لە دیمۆکراسییەکان پاگەندەی کردووە کە دیار ەکە هەر ڕێککەوتنێک کە لە نێوان ئەردۆغان و پەکەکە و پەرلەمانتارانی کورد کراوە، لە پشت دەرکە داخراوەکاندا ئەنجام دراوە و ئەوە ڕەنگ و بۆنێکی دیکەی داوەتە ئەو ڕێککەوتنە، ئایا دانوستانێکی سیاسی بەڕێوەیە؟

 گۆڤاری لانگ وا سەر بە ناوەندی بەرگری لە دیمکراسییەکان لە ئەمریکا، لە شرۆڤەیەکدا لەسەر ڕێککەوتنی ئەم دواییەی کورد و دەوڵەتی تورکیا لە ڕێگای هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە و لە بەرانبەردا دانپێدانانی ئەنقەرە بە مافی کوردەکان و پێدانی هەندێک خاڵ نووسی: خاڵی جیاوازی ئەم ڕێککەوتنە لەچاو ڕێککەوتنە پێشووەکان ئەوەیە کە ئەو ڕێککەوتنە لە پشت دەکردە داخراوەکان و بە شێوەی شاراوە لە نێوان ئەردۆغان و ناوەندە کوردیەکا کراوە.

لە ساڵی 2012 هەندێک هەوڵ دراوە بۆ دەستخستنی ئاشتی سەقامگیر لە نێوان ئەنقەرە و پەکەکە بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕێک کە نزیک بە 50 هەزار کوژراوی لێکەوتەوە، بەڵام هەر هەموویان تووشی شکست هاتن. لە کۆتاییەکانی ساڵی 2024 ەوە ئەردۆغان دانوستانێکی ڕاستەوخۆی لەگەڵ ئۆجالان دەست پێکرد و دوابەدوای ئەوە لە فێڤریەی 2025 ، ئۆجالان داوای لە پەکەکە کرد کە چەکەکانیان دابنێن و هەڵوەشاندنەوەیان ڕابگەیێنن. لە کۆتاییدا پەکەکە لە دوا کۆنگرەی خۆیدا ڕایگەیاند کە کۆتایی دەهێنێت بە ڕاسپاردەی مێژوویی خۆی و بڕیاری داوە کە پێکهاتەکەی خۆی هەڵبوەشێنێتەوە و شەڕی چەکداری ڕابگرێت.

بەڵام پرسیاری سەرەکی ئەوەیە: بۆچی ئێستا؟ بۆچی دوای 48 ساڵەوە پەکەکە ئەو بڕیارەی داوە؟ تا ئێستا وردەکاریەک لەسەر هۆکارەکانی پشت پەردەی ئەو بڕیارە بڵاو نەبووەتەوە.

شرۆڤەکاران لە تورکیا پێیان وایە کە بزووتنەوەی پەرلەمانی کورد، لەوانە دەم پارتی بە پاڵپشتی لە چاکسازی دەستوور، بەستێن بۆ بە سەرۆک کۆمار بوونەوەی ئەردۆغان خۆش بکات لە بەرانبەریشدا دەوڵەت مافی فەرهەنگی زیاتر بداتە کوردەکان و بە فەرمی بناسێت.
تحلیل‌گران در ترکیه گمانه‌زنی می‌کنند که جنبش پارلمانی کرد، از جمله حزب دموکراتیک خلق‌های سابق یا دم پارتی کنونی ، ممکن است با حمایت از اصلاحات قانون اساسی، زمینه‌ساز تصدی دور چهارم ریاست‌جمهوری ترکیه توسط اردوغان شوند. در مقابل، دولت نیز حقوق فرهنگی گسترده‌تری برای کردها در چارچوب قانون به رسمیت خواهد شناخت.

ئەگەر ئاشتییەکی سەقامگیر لە نێوان حکومەتی تورکیا و پەکەکە پێک بێت، ئەو گۆڕانە دەتوانێت کاریگەری ناوچەیی بەربڵاوی بەدواوە بێت. گرینگترین لێکەوتەی کۆتایی هێنان بە ساڵەها توندوتیژی و ناسەقامگیری لە تورکیایە.

هەروەها ئەو ئاشتییە دەتوانێت ئاڵۆزییەکانی نێوان تورکیا و ئەمریکاش کەم بکاتەوە، لەبەر پاڵپشتی ئەمریکا لە هەسەدە وەکوو هاوبیری پەکەکە لە شەڕ دژی داعش.

Your Comment

You are replying to: .
captcha