١٨ ئایار ٢٠٢٥ - ٢٣:٥٢
Source: Mehrnews
نێچیروان بارزانی لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران دیداری کرد

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە میانەی سەفەری بۆ ئێران لەگەڵ مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران دیدار و گفتوگۆی کرد.

  نێچیروان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کە بە پێی بانگهێشتی عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران و بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای حک‌وومەتی هەرێم بۆ بەشداریی لە کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی کۆمەڵەی گفتوگۆی تاران، سەردانی ئێرانی کردبوو، ئەمڕۆ یەکشەممە (28ی گوڵان) لەگەڵ مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران دیدار و گفتوگۆی کرد.

لایەنەکان لەو دیدارەدا، وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵیان لە ئاستی پەیوەندییەکانی تاران و هەولێر، جەختیان لە تۆکمە و پەرەدان بە هاوکارییە هاوبەشەکان بە تایبەت لە بواری بازرگانی و ئابووری کرد.

هەروەها لەو دیدارەدا ڕووداوەکانی ناوچە تاوتوێ کران و تەرکیز خرایە سەر پاراستنی سەقامگیریی ناوچە و چارەسەریی کێشەکان لە ڕێگەی دیالۆگ و ئاشتەواییەوە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha