بڕیارە ڕۆژانی30ی گوڵان و 31ی گوڵان لە شاری سنە کۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان پارێزگارەکانی سنووری ئێران و هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت.
لەم کۆبوونەوە کە بە میوانداریی ئیدارەی پارێزگای کوردستانە، پارێزگارەکانی سێ پارێزگای کرماشان، کوردستان و ئازەربایجانی ڕۆژاوا لە ئێران و چوار پارێزگای هەولێر، دهۆک، سلێمانی و هەڵەبجە لە هەرێمی کوردستانی عێراق لەم کۆبوونەوەیەدا بەشدار دەبن.
حەوتەی ڕابردوو دوکتۆر ئارەش زەڕڕەتەن لەهۆنی پارێزگاری کوردستان ئەم هەواڵەی ڕاگەیاندبوو.
ئەمڕۆش لە کۆڕبەندی نێودەوڵەتی وتووێژی تاران نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ، لە بارەی کۆبوونەوەی گرینگی سنە، وتی: ئەم کۆبوونەوە لە دەستکەوتەکانی سەفەری سەرۆک کۆماری ئێرانە بۆ هەرێم.
Your Comment