٢٢ کانونی یەکەم ٢٠٢٠ - ١٤:٢٧
ئەڵمانیا چۆن دەست لە ئاڵۆزییەکانی سووریا وەردەدات

وەزارەتی دەرەوەی سووریا بە هەوڵی ئەڵمانیا سەبارەت بە وەرگرتنی سەرۆکی گرووپێکی تیرۆریستی کاردانەوەی نیشان دا.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ  لە ڕووسیا یەوم، بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند کە هەوڵی ئەڵمانیا بۆ وەرگرتنی سەرۆکی گرووپی تیرۆریستی کڵاو سپییەکانی نموونەی ئاشكرای هێرشی ئەو وڵاتە بۆ سەر نەتەوەی سووریایە.

ناوبراو زیادی کرد: سووریا بەیاننامەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا و نوێنەرەکانی ئەو وڵاتە لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ئیدانە دەکات.

ئەو بەرپرسە جەختی کرد: پاڵپشتی لە تیرۆریزم، پێشێل کرانی ئاشكرای بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکانە و لەلایەکی تریشەوە ئاسایش و ئاشتی جیهانی دەخاتە مەترسییەوە.

ناوبراو درێژەی دا: ئەڵمانیا ئەبێ دەست بکێشێت لە پاساو هێنانەوە بۆ سیاسەتەکانی لە پێوەندی لەگەڵ پرسی تیرۆریزم و بەلاڕێ بردنی ڕای گشتی ئەو وڵاتە.

ئەو بەرپرسە سووریاییە زیادی کرد: ئەو هەوڵەی ئەڵمانیا نیشاندەری بەشداری ئەو وڵاتە لە دەستدرێژی بۆ سەر سووریایە.

342/