١٨ کانونی یەکەم ٢٠٢٠ - ١٥:٢٥
بریندارێکی خۆپیشاندانی سەید سادق گیانی لە دەستدا

بریندارێكی خۆپێشاندانەكانی ئەم دواییەی قەزای سەیدسادق، لە دوای مانەوەی نۆ ڕۆژ لە نەخۆشخانە، گیانی لەدەستدا.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لە میدیایکانی هەرێمی کوردستان، ئەو گەنجە ناوی ئاكار جەبارە، خەڵكی گوندی ئوچتەپانە و لە خۆپێشاندانەكەی سەیدسادق برینداركرابوو کە پاش نۆ ڕۆژ کۆچی دوایی کرد.

لە ماوەی رابردوودا لە دژی خراپی دۆخی دارایی و دواكەوتن و لێبڕینی موچەوە خۆپێشاندان لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بەڕێوەچوو.

بەهۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزییەكانەوە لانیكەم نۆ خۆپێشاندەر گیانیان لە دەستدا و بەدەیانی دیكەش برینداربوون و ژمارەیەك بینای حزبی و حكومیش سووتێنران.

342/