٤ کانونی یەکەم ٢٠٢٠ - ١٧:٢٥
13341 کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 13341 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە  347 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە  49  هەزار و  695  کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا  یەک ملیۆن و  16هەزار و  835 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا   708  هەزار و   106نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.