٤ کانونی یەکەم ٢٠٢٠ - ١٧:١٨
واشنتۆن گرووپێکی لێکۆڵینەوەیی ئێرانی گەمارۆ دا

وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا لە گەمارۆدانی "گرووپی لێکۆڵینەوە و گەشەی شەهید مەیسەمی" ئێران هەواڵی دا.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا دوانیوەڕۆی پێنجشەممە ڕایگەیاند کە گرووپی لێکۆڵینەوە و گەشەی شەهید مەیسەمی ئێرانی گەمارۆ داوە.

وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لە گەمارۆدانی گرووپی شەهید مەیسەمی و سەرۆکی ئەو ڕێکخراوە هەواڵی داوە.

وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا ڕایگەیاند کە گرووپی شەهید مەیسەمی  لە ژێر چاوەدێری ڕێکخراوی لێکۆڵینەوە و داهێنانی وەزارەتی بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکانە کە ساڵی ٢٠١٤ گەمارۆی خراوەتە سەر.

لە ئەو بەیاننامە هاتووە، بە سەپاندنی ئەو گەمارۆگەلە، سەرجەم داراییەکانی ئەوان کە لە ئەمریکایە، ئەبێ بلۆکە بکرێت و بە نووسینگەی کۆنترۆڵی داراییەکانی خەزێنەداری ئەمریکا ڕاپۆرت بکرێت.

342/