١ تشرینی دووەم ٢٠٢٠ - ١٤:٣٧
۷۷۱۹ هاووڵاتی ئێرانی تووشی کۆرۆنا بوون/ مەرگی ۴۳۴ کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاماری قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێرانی ۴۳۴ کەس لە یەک ڕۆژ ڕاگەیاند.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو وڕۆژی ڕابردووەوە  ۴۳۴ کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە ۳۵ هەزارو ۲۹۸ کەس.

ڕاشیگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا ۷۷۱۹   کەسی دیکەش لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوونە و ئێستا ۶۲۰ هەزار  و  ۴۹۱ کەس تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا  ۴۸۶هەزار و ۶۹۱ نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

342/