ئایەتوڵڵا ئەحمەد جەننەتی لە خوتبەکانی ئەم حەوتەیەی نوێزی هەینی تاران بە ئاماژەدان بە تێپەڕینی ساڵێک لە کارەساتی منا کە لەوێ دا نیزیکەی هەشت هەزار زیارەتکاری ماڵی خودا لەبەر دوورەئاوەزی ڕژێمی ئالی سعوود کوژران وتی : جێی سەرسوڕمانە کە کۆمەڵگەی جیهانی سەبارەت بەم تاوانکارییە بێ دەنگەی کردووە و هیچ ناڕەزایەتییەکی بەرامبەر بە بنپێ بوونی خوێنی زیارەتکارانی ماڵی خودا نەکردووە .
ئایەتوڵڵا جەننەتی وتیشی : لەحاڵێکدا کە دەبێ ماڵی خودا هێمنترین شوێن بێت بەڵام لەبەر دوورەئاوەزی و لێنەهاتوویی ڕژێمی ئالی سعود لەم شوێنە، هەزاران زیارەتکاری بێ تاوان گیانیان لە دەست دا و تەنانەت بریندارانیش لە نێو شەقامەکان دا وێڵ کران و ئەمەش نیشانەی کەمتەرخەمی بەرپرسانی ڕژێمی سەعودی بوو .
خەتیبی نوێژی هەینی تاران وێڕای نیگەرانی دەربڕین لە درێزەی ئاژاوەگێڕی و هەڵس و کەوتی دژە مرۆیی وەهابییەکان وتی : ئەم فیرقەیە هەمووکات بەدژی بەرژەوەندی موسوڵمانان هەنگاوی هەڵگرتووە و ڕێڕەوەکانیشی لە ڕیزی لاڕێیان دان کە بۆ زەبر دان لە جیهانی ئیسلام لە هیچ تاوانکارییەک کەمتەرخەمی ناکەن. ئایەتوڵڵا جەننەتی هەروەها لە کاردانەوە بەرامبەر بڕیاری ئەم دواییەی یەکێتیی نێودەوڵەتی
بەرەنگار بوونەوەی سپی کردنەوەی پارە (FATF)
بە دژی خەڵک و دامەزراوە ماڵییەکانی ئێران پێداگری کرد جێ بەجێ کرانی ئەم بڕیارە لە لایەن ئێران خۆگەمارۆدان دێتە ئەژمار و ئەوان دەیانەوێ بە بیانووی بەرەنگار بوونەوەی سپی کردنەوەی پارە ، زانیاری ماڵی و بانکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بدەنە دەستی دوژمنان.
ئیمام جومعەی کاتیی تاران وتیشی : ئەمەی کە کەسان و دامەزراوەکانی ئینقلابی وەک سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی و بنکەی سەربازی خاتەمولئەنبیا کە دوژمنان ڕقیان لێیانە بایکۆت بکەن، هیچکات بۆ نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێران جێی قەبووڵ نییە.
ئایەتوڵڵا جەننەتی بە پێداگری لەسەر ئەمەی کۆماری ئیسلامیی ئێران هیچکات بڕیاری (FATF) کە لە چوارچێوەی خواستی دەسەڵاتدارانی جیهانی لەوان ئەمریکایە، جێ بەجێ ناکات ، وتی : ئەم پرسە بە پێچەوانەی بەرژەوەندی گەلە و مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران دەبێ بۆ پێشگیری کردن لەم بڕیارە ناژیرانە و پێشگیری کردن لەو بڕیارە، هەوڵ بدات...
کۆتایی کورتە نامە/310