به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :به‌گێڕانه‌وه له ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی "الڕاسد"ی عێراق، محه‌مه‌د سه‌هیوود له به‌یاننامه‌یه‌کدا نووسی: هۆشیار زێباری، وه‌زیری دارایی عێراق سه‌مبۆل و بو‌تێکی گه‌وره‌یه که خۆی له سه‌رووی یاسای بنه‌ڕه‌تی عێراق و دیکه‌ی یاسا و ڕێساکانی ئه‌م وڵاته داده‌نێت، له حاڵێکدا که گاڵته‌ی کردووه به چاره‌نووسی عێراقییه‌کان و گه‌نده‌ڵی دارایی ئه‌نجام داوه، هه‌ر بۆیه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌بێ بیسه‌لمێنێت که که‌م کار نابێت هه‌مبه‌ر به گه‌نده‌ڵکاران و ته‌سلیمی هیچ جۆره گۆشارێک نابێت.
سه‌هیوود له به‌یاننامه‌ی خۆیدا زیادی کرد: به‌ره‌ی ئیسلاح به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌دات بۆ ئه‌نجامدانی چاکسازییه‌کانی بنه‌ڕه‌تی و هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ سه‌مبۆله‌کانی گه‌نده‌ڵی دارایی و ئیداری و چالاک کردنی ڕۆڵه چاودێرییه‌کان و یاسادانه‌ریی په‌رله‌مان سه‌ره‌ڕای ته‌نگژه ناوخۆیی و ده‌ره‌کییه‌کان...
کۆتایی کورتە نامە/310