کاربەدەستێکی باڵا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کۆبوونەوەی ئەمڕۆی سێرگێئی لاورۆڤ ، وەزیری دەرەوەی ڕوسیا و جان کری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە سوریا بێ هیچ ئەنجامێک کۆتایی هات و ناکۆکیی نێوان دوو لا لەم بارەوە هەروا لە ئارادایە .
بڕیار وابوو وەزیرانی دەرەوەی دوو وڵات لەم چاوپێکەوتنە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی تاقمی بیست لە هانگژوی چین سەبارەت بە ئاگربەس لە حەڵەب وتووێژ بکەن .
ڕۆژی یەکشەممە بەرپرسێکی ئەمریکایی باسی وردیاتی ڕێککەوتنی ئەگەری ڕوسیا و ئەمریکا سەبارەت بە حەڵەبی کرد وڕایگەیاند ئەگەر بێت و ڕێککەوتن بکرێت ، باکووری حەڵەب لەچەک پاکتاو دەکرێت .
مۆسکۆش شکستی وتووێژەکان لەگەڵ ئەمریکا سەبارەت بە سوریای پشت ڕاست کردەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ئەمڕۆ ڕایگەیاند: وەزیرانی دەرەوەی ڕوسیا و ئەمریکا لە بارەی سوریا ڕێک نەکەوتوون.
ئەمە لەحاڵێکدایە کەکاربەدەستانی ڕووس و ئەمریکایی ڕۆژی ڕابردوو باسی ڕێککەوتن لەسەر سوریایان کرد بوو ...
کۆتایی کورتە نامە/310