٥ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٣:٣٩
قاسمی: پێوشوێن گرتنی کارەساتی مینا لەئاستی نێودەوڵەتیدا بەردەوامە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: پێوشوێن گرتنی مافەوانیی کارەساتی مینا لەئاستی جیهانیدا بەردەوامە.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە لە پرێس کۆنفرانسێکدا لەگەڵ پەیامنێران لەبارەی دواپێوشوێن گرتنەکانی کارەساتی مینا، وتی: لیژنەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی ئێراندا پێکهاتووە کە بەهاوکاری گشت دەم و دەزگەکان، لەئاستی نێودەوڵەتیدا پرسەکە پێوشوێن دەگرێ.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی؛ پرس و بابەتی جیاجیا لەماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا سەبارەت بە کارەساتی مینا خرایە بەر باس و لێکدانەوە کە یەکێک لە ڕێکارەکان، پرسی مافەوانی بوو و لەوبارەوە، لەگەڵ مافناسانی نێودەوڵەتی و ئێرانیش وتووێژ کراوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم لەناوچەشدا وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران، خۆی بە قوربانی تیرۆریزم دەزانێ و لەبەرەنگاربوونەوەی ئەو دیاردە نگریسە، پێشەنگە.

وتەبێژی دەزگەی دیپلۆماسیی ئێران هەروەها سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی سووریا بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە دەستتێوەردانی بیانییەکان، پرسەکەی ئاڵۆزترکردووە، هیوای خواست؛ لە داهاتوویەکی نزیکدا ڕێگاچارەیەکی قەبووڵکراو و بەقازانجی گەلی سووریاو ناوچە، بخرێتەڕوو....

کۆتایی کورتە نامە/310