به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی کاناڵی ئەلجزیرە ئەشتون کارتێر وەزیری بەرگری ئەمریکا له کونفڕانسێک هەواڵیدا لە بنکەی وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتە داوای لە تورکیا کرد چڕ بێتەوە لەسەر شەڕ بە دژی داعش و هێزە کوردەکانی نەیاری تورکیا نەداتە بەر پەلامار .
ئەو داخوازیە لە چوارچێوەی ناکۆکی لە نێوان واشنگتون و ئاتنکارا سەبارەت بە ئوپراسیونی " قەڵغانی فوراتە " کە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ خۆی زیاتر دەردەخات .
کارتێر لە کۆڕی پەیامنێراندا وتی ئێمە لە تورکیا داوا دەکەین لە سەر شەڕ لە گەڵ داعش چڕ بێتەوە و لە گەڵ هێزەکانی دیموکراتیکی سوریا شەڕنەکات .
ئەو بە وتنی ئەوەی کە ئەمریکا لە چەن ڕۆژ لەمەوبەرەوە پەیوەندیگەلێکی لە گەڵ تورکیا لەم بارەوە دامەزراندووە جەختی کرد جوزێف دانفورد سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی ئەرتەشی ئەمریکا لە گەڵ هاوتا تورکیایەکی لەو بارەوە بیروڕایان گوڕیەوە .
بن ڕودس جێگری ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا لە کوشکی سپیی جەختی کرد درێژەی کردنە ئامانجی هێزەکانی دیموکراتیکی سوریا لە لایەن تورکیاوە دەبێتە هۆی لە ناو چوونی هەوڵەکان بۆ دابینی " بەرەیەکی یەکڕیز" دژی داعش ....
کۆتایی کورتە نامە/310