به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :فالح فەیاز راوێژکاری ئەمنی نیشتیمانی و دەستەی حەشدی شەعبی عێراق لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند کە'' لەگەڵ مەسعوود بارزانیدا رێککەوتوین بەوەی لە ئۆپراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی شاری موسڵدا پێشمەرگە بەهیچ شێوەیەک نەیەتە نێو شاری موسڵەوە و تەنیا لە دەوروبەری موسڵدا بمێنێتەوە''.
وتیشی: '' سوپای عێراق و پۆلیس و حەشدی شەعبی لەو هێزانە دەبن کە دەچنە نێو شاری موسڵەوە''.
راشیگەیاند کە '' پێکهاتەی حەشدی شەعبی بۆ شەڕی موسڵ رێکدەخەین و فەرماندەیەک بۆ ئەو مەبەستە دادەنێین و هەتا ئێستا ناوی ١٥ هەزار هاوڵاتی شاری موسڵ لە پارێزگای نەینەوا لەنێو حەشدی شەعبیدا دامەزراون''....
کۆتایی کورتە نامە/310