به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :به‌گێڕانه‌وه له حوڕییه‌ت، جان کری، وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته‌یه‌کگرتووه‌کان و سرگێی لاڤۆرۆف، وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا، هه‌ڵوێستی خۆیان له به‌رانبه‌ر چاره‌نووسی کورده‌کانی سووریا ڕاگه‌یاند.
جان کری و سرگێی لاڤۆرۆف له کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا، هه‌ڵوێستی خۆیان له به‌رانبه‌ر کورده‌کانی سووریا ڕاگه‌یاندووه و ڕوونیان کردووه که پرسی کورده‌کان ده‌بێ له چوارچێوه‌ی سووریا چاره‌سه‌ر بکرێت.
له‌م کۆنفڕانسه ڕۆژنامه‌وانیه‌دا، جان کری ڕایگه‌یاند ویلایه‌ته‌یه‌کگرتووه‌کان لایه‌نگری یه‌کپارچه‌یی خاکی سووریا بوون و پشتیوانی ناکه‌ن له سه‌ربه‌خۆیی کورده‌کانی ئه‌م وڵاته.
ناوبراو هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی ئه‌م کاری تێدا ده‌کات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه دژی داعش له‌گه‌ڵ کورده‌کان هه‌ماهه‌نگی ته‌واوی بووه و درێژه ده‌دات به‌م هه‌نگاوانه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیاش ڕایگه‌یاند کورده‌کان ده‌بێ به‌شێک له سووریا بن و نه‌بنه هۆکارێک بۆ دابه‌شبوونی سووریا.
ناوبراو هه‌روه‌ها وتیشی: ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی تورکیا به بێ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی سووریا ئه‌نجام بووه و به ئه‌گه‌ری زۆره‌وه پاشهاتی ناله‌باری به‌دوا ده‌بێت.....
کۆتایی کورتە نامە/310