٢٩ ئاب ٢٠١٦ - ١٨:٢١
دواڕۆژانی داعش لە سرت

سەرچاوە لیبیاییەکان هەواڵی کوژران و بریندار بوونی دەیان کەس لە هێزەکانی ئەو وڵاتە لەکاتی پێشڕەوی بەرەو دوا مۆڵگەکانی داعش لەشاری لێواریی"سرت"یان ڕاگەیاند. هاوکاتیش سوپای لیبیا توانی گەڕەکەکانی یەک و سێ لەناوەڕاستی سرت بخاتە ژێر کۆنترۆڵ و چاوەدێری خۆی.

هێزەکانی سەر بە حکومەتی ویفاقی نیشتمانیی لیبیا ڕۆژی یەکشەممە دواقۆناخی هەڵمەتی گرتنەوەی شاری لێواریی سرت، گەورەترین پێگەی داعش لە لیبیایان دەس پێکردو لەدوا مۆڵگەکانی داعش لەو شارە ، چوونەپێش بەڵام زیانی زۆریشیان وێکەوت.

بەقسەی سەرچاوە خۆجێیەکان لەکاتی پێشڕەوی هێزە لیبیاییەکان بەرەو مۆڵگەکانی داعش و تێکهەڵچوونیان لەگەڵ داعش ٣٤ کەس لەو هێزە حکومەتییانەو زیاتر لە١٨٠ کەسیش بریندار بوون.

لە دەسپێکی شەڕ وپێکدادانی هێزەکانی"بنیان المرصوص" سەربە حکومەتی لیبیا لەدژ داعش لەسرت ٤٥٣ سەربازی سوپا کوژران و زیاتر لە٢٥٠٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.

لەلایەکی دیکەوە، سەرچاوە لیبیاییەکان هەواڵی کوژرانی ئەبووعومەر تونسی، یەک لە سەرکردەکانی داعش لە شاری سرتیان ڕاگەیاند....

کۆتایی کورتە نامە/310