سکرتێری شۆرای نیگابان بەئاماژە بە خۆڕاگریی خەڵکی ئێران لەهەمبەر سەددام لەچاخی بەرەڤانی پیرۆزدا، وتی: نیزامی تازەسەرکەوتووی کۆماری ئیسلامی لە بەرەنگاربوونەوەی دەسدرێژکاریی رژیمی سەددام، بێ ئیمکانات و ئەزموونی جەنگی، تەنیا بە پاڵپشتی بڕوا و بەسیجی لاوان و تازەلاوانی حیزبوڵاهی سەرکەوت.
ئایەتوڵا جەننەتی بارودۆخی ئێستای ئێراق و سووریای شوبهاند بە دەسپێکی چاخی بەرەڤانی پیرۆز لە ئێران و وتی: من لەوە دڵنیام کە ئامادەبوونی لاوانی خودان بڕوا لەشەڕی دژ بە گرووپە تەکفیرییەکانی سەر بە ئیستکباری جیهان، سەرکەوتنی بەدواوە دەبێ.
سەرۆکی مەجلیسی خوبرەکانی ڕێبەریی پێی داگرت؛ گەلی ئێرانیش لە پشتگریی لە خەڵکی ستەملێکراوی ئێراق و سووریا و بەرەڤانی لە حەرەمی ئالوبەیت(س) درێخی ناکات.
لەو چاوپێکەوتنەدا شێخ ئەکرەم کەعبی سکرتێری گشتیی بزاڤی نوجەبای ئێراق سەر بە هێزەکانی حەشدی شەعبی لەڕاپۆرێکدا لەمەڕ چالاکییەکانی ئەو گرووپە جەماوەرییە بۆ بەرەڤانی لە حەریمی ئالوبەیت(س)، وتی: ئێمە خۆمان بە ڕێڕەو و قوتابی قوتابخانەی ئیمام خومەینی(ڕە) دەزانین و بڕوامان وایە کە بەپشت بەستن بە خودا، دەتوانرێ سەرزەوینە ئیسلامییەکان لەبندەستی سەرەڕۆیانی ئیستکباری جیهانی ڕزگار بکرێ....
کۆتایی کورتە نامە/310