یه‌کێک له به‌رپرسانی یه‌په‌گه له په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا که ئه‌لمانیتۆر له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌نجامیدا، ڕایگه‌یاند که شه‌ڕ درێژه‌ی هه‌یه و هه‌تا کاتێک که "ده‌وڵه‌ت له حه‌سه‌که نه‌ڕواته ده‌ر" هه‌روه‌ها درێژه‌ی ده‌بێ.
ده‌وڵه‌ت و کورده‌کان له‌پێشدا شه‌ڕ و تێکهه‌ڵچوونێکی زه‌وینییان بووه، به‌ڵام هێرشه ئاسمانییه‌کان یه‌که‌م هێرشی ئاسمانیی هێزه ده‌وڵه‌تییه‌کان بۆ سه‌ر کورده‌کانه.
ئه‌م کاره ده‌توانێت باس له گۆڕانکاریی به‌رچاو له شوێنی شه‌ڕی حه‌سه‌که بکات که ده‌توانێ یه‌کگرتوویی ئه‌مریکا و کورده‌کان به‌ته‌واوی هه‌ڵبسه‌نگێنێت، به‌ستێن بۆ ناکۆکی له‌نێوان کورده‌کان و عه‌ره‌به‌کان دروست بکات، تورکیا بۆ ده‌ستێوه‌ردانی ڕاسته‌وخۆ له شه‌ڕ دنه بدات و له ئاکامدا ده‌ستکه‌وتی باشی کورده‌کان لاواز بکات.
کورده‌کان و ده‌وڵه‌ت له سه‌ره‌تای شه‌ڕه‌وه کاریان به‌سه‌ر یه‌که‌وه نه‌بووه. ئه‌م بارودۆخه بۆ هه‌ردوولا باش بوو. کورده‌کان بۆ یه‌که‌م جار، ئاواتی له‌مێژینه‌ی خۆیانیان، واته خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ده‌سته‌به‌ر کرد و هێزه ده‌وڵه‌تییه‌کانیش توانییان به ئاسووده‌ی له‌گه‌ڵ نه‌یارانی شۆڕشگێڕ له شوێنه‌کانی دیکه‌دا شه‌ڕ بکه‌ن. له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌ش، ڕێگه‌دان به کورده‌کان که ناوچه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی خۆیان له‌پاڵ سنووره‌کانی خۆیانه‌وه له‌دار بخه‌ن، بۆ به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆک کۆماری سووریا ڕێگه‌یه‌ک بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له تورکیا بوو که به پاڵپشتیکردن له نه‌یاران مه‌به‌ستتی ڕووخاندنی ده‌وڵه‌تی ئه‌سه‌دی هه‌بوو.
تێکچوونی ئاشکرای په‌یمانی شه‌ڕنه‌کردن له‌نێوان یه‌په‌گه و ده‌وڵه‌ت، بۆ چه‌ن هۆکار ده‌گه‌ڕێته‌وه. له‌م نێوانه‌دا هۆکاری سه‌ره‌کی، هه‌وڵ و تێکۆشانه‌کانی تورکیا بۆ پێداچوونه‌وه له سیاسه‌ته‌کانی له‌مه‌ڕ سووریایه. هه‌وڵێک که یه‌کێک له خۆێندنه‌وه و پلانه‌کانی پاڵپشتیی ئه‌سه‌د له کورده‌کان بوو.
سیاسه‌تی تورکیا، به شێوه‌ی ئاشکرا کاره‌ساتی له‌دواوه بووه: شه‌ڕێکی پڕ تێچووی له‌گه‌ڵ ڕووسیا ده‌ست پێ‌کرد. په‌یوه‌ندییه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ی له‌گه‌ڵ ئێران لاواز کرد، واشنتۆنی خسته ئامێزی یه‌په‌گه‌وه و ئه‌م دهورفهتهی بۆ داعش و دیکه‌ی گرووپه جیهادییه‌کان ڕه‌خساند که له‌ناوخۆی تورکیاوه ڕێکخراوه ڕێکبخه‌ن. نۆمان کۆرتولمو، جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا حه‌وته‌ی ڕابردوو دانی پێدانا که هه‌موو ئه‌و شته خراپانه که بۆ ئێمه ڕوویدا، به‌بۆنه‌ی سیاسه‌تی ئێمه له‌مه‌ڕ سووریا بوو."
ته‌قینه‌وه‌ی توندی ڕێکه‌وتی 20ی ئه‌گێست له گۆڤه‌ندێکی کورده‌کان له شاری سه‌رسنووریی دیلۆک، دوایین هێرشه‌کانی ئه‌م زنجیره هێرشانه‌ی داعش بۆ تورکیا بوو.
تورکیا ماوه‌یه‌که که وێڕای ئاماژه‌گه‌لێکی نه‌زۆر شاردراوه به‌وه‌ی که ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵۆ، سه‌رۆک وه‌زیری تازه له‌سه‌رکار ده‌رکراوی تورکیا و داڕێژه‌ری سیاسه‌ته ده‌ره‌کییه‌کانی عوسمانیی نوێی تورکیا ده‌بێ به‌بۆنه‌ی هه‌موو ئه‌م کارانه به تاوانبار بناسرێت، به‌شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ ده‌ڵێت که بۆ گۆڕینی ڕێگای خۆی ئاماده‌یه.
له‌دوای ئه‌وه‌ی که بن عه‌لی ییڵدیریم، سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا، کۆتایییه‌کانی حه‌وته‌ی ڕابردوو به شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ ڕایگه‌یاند که تورکیا چیدی هه‌وڵ بۆ له‌سه‌رکارلابردنی به‌شار ئه‌سه‌د نادات، گومانه‌کان سه‌باره‌ت بۆ باشتربوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئه‌نقه‌ره و دیمه‌شق زۆرتر بوو. ییڵدیریم به هه‌واڵنێرانی ڕاگه‌یاند که سه‌رۆک کۆماری سووریا ده‌توانێ به شێوه‌ی "کاتی"، به‌ڵام "نه به شێوه‌ی درێژخایه‌ن" له‌سه‌ر کار بمێنێته‌وه. ناوبراو زیادی کرد: "ئاشکرایه که ڕژێمی ئه‌سه‌د زانیویه‌تی که ئه‌و سیسته‌مه که کورده‌کان ده‌یانهه‌وێ له باکووری سووریا پێکبهێنن، به‌ره‌به‌ره ده‌بێته هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بۆ خودی سووریاش."
ئه‌مه، مژارێکی تازه نییه. سووریاش هه‌تا ڕاده‌یه‌کی زۆر له‌گه‌ڵ تورکیا و عێراق که حه‌شیمه‌تێکی زۆری کورده‌کانی تێدا نیشته‌جێیه، 5 ملیۆن و 200 هه‌زار حه‌شیمه‌تی کوردی خۆی به‌بۆنه‌ی ترس جودایی خوازی و سه‌ربه‌خۆیی و جیابوونه‌وه، بێ به‌زه‌ییانه سه‌رکوت کردووه. ڕێگه‌چاره‌ی حافز ئه‌سه‌د و به‌شار ئه‌سه‌د ئه‌وه بوو که مه‌ترسیی جیابوونه‌وه‌ی کورده‌کان بۆ تورکیا هه‌نارده بکات، به‌جۆرێکه ڕێگه‌ی به پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که) و ڕێبه‌ری ئه‌و پارته، عه‌بدوڵڵا ئوجه‌لان دا که 29 ساڵ شۆڕ‌شیان له تورکیا له ناوخۆی سووریا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بکه‌ن.
ئه‌م ڕه‌وته هه‌تا ساڵی 1998 درێژه‌ی هه‌بوو به‌ڵام له‌و کاته‌دا تورکیا هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌کرد که ئه‌گه‌ر سووریا کۆتایی به پاڵپشتیی خۆی له په‌که‌که نه‌هێنێت، له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته به‌شه‌ڕ دێت. ئۆجه‌لان له‌و وڵاته ده‌رکرا و ساڵی دواتر، هێزه‌کانی تایبه‌تی تورکیا له کینیا ناوبراویان قۆڵبه‌ست کرد. تورکیا و سووریا به خێرایی، دۆستایه‌تیی تازه سه‌رهه‌ڵدراوی خۆیان هه‌تا ئاستی "هاوکارییه ستراتژیکییه‌کان" به‌رز کرده‌وه و له هه‌مان حاڵ‌دا په‌که‌که بنه‌ڕه‌تی دامه‌زراندنی یه‌په‌گه‌ی له سووریا دانا.
ئه‌گه‌رچی تورکیا و سووریا هه‌مدیسان له به‌رانبه‌ر یه‌کتر وه‌ستاون، به‌ڵام له ئێستادا کورده‌کانی وه‌کوو مه‌ترسییه‌کی هاوبه‌ش ده‌زانن. جیابوونه‌وه و سه‌ربه‌خۆیی کورده‌کان وه‌کوو خاڵی هاوبه‌شی ده‌وڵه‌تی سووریا و دژبهرانیشه. هه‌م ده‌وڵه‌ت و هه‌م نه‌یاران، فیدراسیۆنی باکووری سووریایان به نایاسایی زانی که کۆمه‌ڵگه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی کورده‌کانی سووریا له مانگی مارچ ڕایگه‌یاند. کامێنتی 22ی ئهگێستی یه‌کێک له ئه‌ندامانی تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌ناوی EHSAN12 که سه‌رنجی زۆری بۆ لای خۆی ڕاکێشاوه مژاره‌که‌ی به‌م شێوه‌یه شرۆڤه کردوو: "یه‌کڕیزیی سووریا، ئامانجی هاوبه‌شی هه‌موو چین و توێژه‌کانی نه‌یاری سووریا له سێکولارترین هه‌تا توندئاژۆترین ئیسلامگهراکانه، به‌ڵام کورده‌کان له به‌رانبه‌ریاندا ده‌وه‌ستن."
یه‌په‌گه به پاڵپشتیی ئاسمانیی ئه‌مریکا له ئێستادا ناوچه‌یه‌کی له‌ژێر ده‌ستدایه که له سنووره‌کانی عێڕاق هه‌تا شاری مابۆک که سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه هێزه‌کانی سووریای دیموکراتیک به ڕێبه‌رایه‌تی یه‌په‌که له‌ژێر ده‌ستی داعشیان ده‌رهێنا، کێشراوه.
داگیرکردنی مابۆک ده‌توانێ وه‌کوو خاڵێکی گرینگ به ئه‌ژمار بێت، به‌ڵام نه ته‌نیا له‌شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش.
تورکیا له‌گه‌ڵ ئه‌م ئیدعایه که یارمه‌تیدانی یه‌په‌گه هه‌مان یارمه‌تیدانی په‌که‌که‌یه، له مێژه‌وه ده‌ستی داوه‌ته ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕین به هاوکارییه‌کانی ئه‌مریکا به یه‌په‌گه. له هه‌مان حاڵ که په‌که‌که به کوشتنی سه‌دان هێزی ئه‌منیی تورکیا، شه‌ڕ و تێکهه‌ڵچوونه‌کان له‌ناوخۆی ئه‌و وڵاته توندتر ده‌کاته‌وه، داخوازییه‌کانی له واشنتۆن بۆ بڕینی پاڵپشتی له یه‌په‌گه زۆرتر ده‌بێ. ژماره‌یه‌ک خه‌ڵکی سڤیلیش له هێرشه‌کانی په‌که‌که کوژراون.
واشنتۆن سه‌باره‌ت به به‌ڵگه‌هێنانه‌وه به‌وه‌ی که یه‌په‌گه به‌پێچه‌وانه‌ی په‌که‌که له ڕیزی گرووپه تیرۆریستییه‌کانی ئه‌و وڵاته‌دا نییه، ئاماده نییه که له به‌رانبه‌ر گوشاره‌کانی تورکیا له‌م باره‌وه سه‌ر نه‌وی بکات. به‌رپرسه ئه‌مریکییه‌کانیش ئه‌م چیرۆکه که ئه‌م دوو گرووپه یه‌کێک نین، ته‌نیا له‌بۆ ئه‌وه درێژه پێ ده‌ده‌ن که یه‌په‌گه هێشتا کاریگه‌رترین هێزی سه‌ربازی له شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش له سووریایه. هێزه چه‌کداره‌کانی پاڵپشتیکراو له‌لایه‌ن تورکیاوه که بریتین له گرووپه جۆراوجۆره‌کان وه‌کوو گرووپی سوپای ئازادی سووریا و گرووپی جیهادیی ئه‌حراروشام، سه‌ره‌ڕای پشتیوانیی ئاسمانیی به‌ربڵاوی هێزه‌کانی هاوپه‌یمان، چه‌ندین جار له پاشه‌کشه‌کردن به داعش له ناوچه‌کانی ژێر ده‌ستی خۆیان به درێژی سنووره‌کانی تورکیا شکستیان هێناوه.
واشنتۆن که هێشتا گرینگیی ده‌دایه قینی تورکیا، به ئه‌نقه‌ره‌ی وت که یه‌په‌گه له‌دوای گرتنه‌وه‌ی مابۆک، به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵاتی چۆمی فورات پاشه‌کشه ده‌کات، به‌ڵام یه‌په‌گه نه‌ته‌نیا مابۆکی به‌جێ نه‌هێشت، به‌ڵکوو له‌حاڵی پێشڕه‌ویکردنی زۆرتر به‌ره‌و ڕۆژئاوا و به‌ره‌و شاری "باب"ه که له ژێر ده‌ستی داعشدایه.
ئامانجی یه‌په‌گه ئه‌وه‌یه که ڕێگای خۆی هه‌تا عه‌فرین، ناوچه‌ی گه‌مارۆدراو و له‌ژێر ده‌ستی کورده‌کان بکاته‌وه و به‌م شێوه‌یه هه‌موو قه‌له‌مڕه‌وی ژێر کۆنتڕۆڵی کورده‌کان به یه‌کتر ببه‌ستێته‌وه. ئامانجێک که وه‌کوو هه‌ڵگرتنی به‌ردێکی گه‌وره‌یه. تورکیا ئه‌م مژاره‌ی وه‌کوو "هێڵی سوور"ی خۆی دیاری کردووه، به‌ڵام ئه‌م هێڵه سووره به‌خێرایی له‌حاڵی له‌ناوچووندایه. یه‌کێک له فه‌رمانده‌کانی یه‌په‌گه له‌ڕێگای ئیمه‌یله‌وه به ئه‌لمانیتۆری ڕاگه‌یاند که سه‌نگه‌ره‌کانی یه‌په‌گه له ڕۆژئاوای مابۆک هه‌تا شاری ته‌لره‌فعه‌ت له نزیکیی عه‌فرین نزیک به 50 کیلۆمه‌تره. ناوبراو ڕایگه‌یاند: "هێنده‌ی نه‌ماوه که کانتۆنه‌کان پێکه‌وه ببه‌ستینه‌وه."
هه‌ستی ڕق و قین له ئه‌مریکا له تورکیا ڕووی له زیادبووندا کردووه و له‌دوای کووده‌تای بێ ئاکامی 15ی جوولای به شێوه‌یه‌کی له‌ناکاو زیادی کرد. زۆربه‌ی خه‌ڵکی تورکیا له‌سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌ن که "چه‌ن بازنه‌یه‌کی" نه‌ناسراو له واشنتۆن کووده‌تایان داڕشت و ئه‌فسه‌رانی ئه‌مه‌گدار به فه‌تحوڵڵا گوله‌ن، که‌سایه‌تیی ئایینیی سوننه‌کان که له به‌شێوه‌ی خۆخواست له ویلایه‌تی پینسیلوانیای ئه‌مریکادایه، به‌ڕێوه‌یان برد.
نه‌بوونی خواست له‌لایه‌ن واشنتۆنه‌وه بۆ ڕاده‌ستکردنی گوله‌ن به‌بێ خستنه‌ڕووی به‌ڵگه‌ی ڕاسته‌قینه سه‌باره‌ت به کاریگه‌ربوونی ناوبراو له‌م کوودهتایهدا په‌ره‌ی به گومانه‌کانی تورکیا داوه. ئه‌م مژاره له‌وانه‌یه هه‌وڵه‌کانی تورکیا بۆ باشترکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان مۆسکۆ و تاران و ته‌نانه‌ت دیمه‌شق خێراتر بکاته‌وه.
دیپلۆماته‌کانی ڕۆژئاوا که ته‌نیا به مه‌رجی نهێنی مانه‌وه‌ی ناویان له‌گه‌ڵ ئه‌لمانیتۆر گفتوگۆیان کرد، وتیان که هێشتا دیار نییه که تورکیا بۆ سه‌رله‌نوێ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ دیمه‌شق ئاماده‌یه یان نا، به‌ڵام ئه‌وان ئه‌و ئه‌گه‌ره له‌به‌رچاو ناگرن. هه‌ر چه‌شنه ڕێککه‌وتنێک پێویستی ئه‌وه‌ی ده‌وێت که ئه‌نقه‌ره پاڵپشتیی خۆی له هێزه‌کانی دژبه‌ری ده‌وڵه‌تی ڕووسیا و به‌تایبه‌ت گرووپه جیهادییه‌کان وه‌کوو ئه‌لنوسره ببڕێ و هێزه‌کانی ئه‌سه‌دیش له به‌رانبه‌ر کورده‌کانی سووریا هه‌ڵوێستێکی توندتریان ده‌بێت.
له‌حاڵێکدا که هه‌تا ئێستا هیچ بڕیارێک بۆ داهاتووی سووریا نه‌گیراوه‌ته به‌ر، تورکیا بۆچی ده‌بێ پاڵپشتییه‌کانی خۆی له گرووپه نه‌یاره‌کان ببڕێت؟ ئه‌وان هێشتا گه‌وره‌ترین ئامرازی گوشاری تورکیا له‌دژی سووریا و یه‌په‌گه‌ن. ئه‌م ئه‌گه‌ره به‌هێزتره که ئه‌نقه‌ره پێش له هه‌ر چه‌شنه گۆڕانکارییه‌کی جیدی له سیاسه‌ته‌کانی خۆی هه‌مبه‌ر به سووریا، چاوه‌ڕوانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌مریکا بمێنێته‌وه و سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی نوێی ئه‌و وڵاته له‌مه‌ڕ سووریا هه‌ڵبسه‌نگێنێت. زیاد له‌مه هۆکارێکی نییه که تورکیا ئه‌م مه‌ترسییه قبووڵ بکات که گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی قه‌ته‌ر و زلهێزی ناوچه‌که واته عه‌ره‌بستانه که وه‌کوو خودی تورکیا له گرووپه نه‌یاره‌کان پاڵپشتی ده‌کات. له‌خۆی دوور بکاته‌وه.
زۆرێک وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه که تورکیا دراوسێیه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌دی به‌لاوه باشتره له دامه‌زراندنی کوردستانێکی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر له‌پاڵ سنووره‌کانی که له ڕاستیدا له‌ده‌ستی په‌که‌که‌یه.
بێده‌نگیی واشنتۆن له به‌رانبه‌ر هێرشی ده‌وڵه‌تی سووریا بۆسه‌ر کورده‌کان ده‌بێ کورده‌کانی تووڕه کردبێت. سه‌رچاوه ئه‌منییه‌کانی ڕۆژئاوا ده‌ڵین که فرۆکه‌کانی هاوپه‌یمانان به ئاسمانی حه‌سه‌که‌دا سووڕانه‌وه، به‌ڵام بۆ پشتیوانی له هێزه تایبه‌ته‌کانی ئه‌مریکا له‌سه‌ر زه‌وی نه بۆ پاڵپشتی کورده‌کان. ئه‌گه‌ر خه‌سارێک له هێزه ئه‌مریکییه‌کان بکه‌وتایه، له‌وانه‌یه واشنتۆن یان به‌شداریی سه‌ربازیی خۆی له‌ناوچه‌که زیاد بکردایه و ناوچه‌ی دژه‌فڕینی ڕاده‌گه‌یاند، یان به‌شداریی زه‌وینیی خۆی به که‌مترین ئاست ده‌گه‌یاند و زه‌برێکی دیکه‌ی به کورده‌کانی سووریا ده‌گه‌یاند.
هه‌موو ئه‌مانه‌به قازانجی ڕووسیایه. خستنه گیانی کورده‌کان و ئه‌مریکا و ئه‌مریکا و تورکیا، ده‌رفه‌ت و ده‌ره‌تانی زۆر ده‌داته ڕووسیا بۆ دیاری کردنی ڕه‌وتی گۆڕانکارییه‌کان له سووریا. به‌ڵام له ئاکامدا ڕووسه‌کان که به‌بۆنه‌ی گیرۆده‌بوونیان له شه‌ڕ ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ به‌هایه‌کی زۆرتر ده‌ده‌ن، خوازیاری کۆتایی هاتن به‌م شه‌ڕه‌ن و ڕێککه‌وتنی نێوان دیمه‌شق و ئه‌نقه‌ره، خێرایی ده‌به‌خشێ به‌م کاره.
ژێده‌ر: ئه‌لمانیتۆر....
کۆتایی کورتە نامە/310