ە گوێرەی ڕاپۆرتی کاناڵی تەلەفیزیۆنی ئەلئەخبارییەی سەعودیا لە دیداری جان کەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ محەممەد بن نایف عەبدولعەزیز جێنشین و پاشمیری محەممەد بن سەلمان وەزیری بەرگریی و جێگری جێنشینی سەعودیا دوو لایەن پەیوەندییەکانی ئەمریکا و عەڕەبستانیان تاوتوێ کرد.
دوو لایەن لەو دیدارەدا هەروەها سەبارەت بە هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی یەمەن، شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی سوریاو شەڕ بە دژی گروپی تیرۆریستی داعش وتووێژیان کرد.
کاربەدەستێکی ئەمریکی جەختی کرد جان کەری لە سەردانی دا بۆ ڕیازهەڵگری پێشنیارێکە بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ لە یەمەن.
عادل جوبەیر وەزیری دەرەوەی عەڕەبستان و ژمارێکی دیکە لە کاربەدەستانی دوو وڵاتیش لەو دیدارە دا بەشدار بوون.
شایەنی باسە وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی دەوروبەری کەنداوی فارس هاوڕێ لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا و بریتانیا لە جڤینێکی دوو ڕۆژە دا لە جەددەی عەڕەبستان دۆسیەی داگیرکرانی یەمەن لە لایەن عەڕەبستانەوە تاوتوێ دەکەن.
بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی کەنداوی فارس هاوڕێ لەگەڵ ئەمریکا و بریتانیا کە لە دەسدرێژی 16 مانگانەی سەعودییەکان بۆ یەمەن دەستیان هەبووە، لە رۆژانی چوارشەممە و پێنج شەممە دا دۆسیەی داگیرکرانی یەمەن لە لایەن عەڕەبستانەوە لە شاری جەددە دەخەنە بەر باس و لێکدانەوە....
کۆتایی کورتە نامە/310