به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :عه‌بدول محه‌مه‌د زاهدی، پارێزگای کوردستان وتی: زیاتر له ۲۵۱ ملیار تمه‌ن بۆ نزیک به ۳۵۲ پڕۆژه‌ی ژێرخانی شاری و لادێی، پیشه‌یی و کشت و کاڵی ته‌رخان کراوه و ئه‌م ۳۵۲ پڕۆژه‌یه ده‌توانیت هه‌لێکی باش بۆ ئیش و کار بڕه‌خسێنێت.
زاهدی گوتیشی: بودجه‌ی پڕۆژه‌کانی رێگاوبانەکانی کوردستان ۱۳۵ ملیار تمه‌نه و ژماره‌یه‌کی زۆر له‌م پڕۆژانه له سه‌ره‌تای پاییزی ئه‌مساڵ بۆ که‌ڵک بردنی خه‌ڵکی به فه‌رمی ده‌کرێنه‌وه.
زاهدی وتی: له‌م بڕه بودجه، بۆ پڕۆژه‌کانی جه‌هادی کشت و کاڵی ۲۱ ملیار و ۱۸۳ ملیۆن تمه‌ن، کۆمپانیا پیشه‌ییه‌کان ۶۰۰ ملیۆن تمه‌ن، کۆمپانیای گاز ۱۹ ملیار ته‌مه‌ن، ئیداره‌ی میرات فه‌رهه‌نگی، گه‌شتیاری و پیشه‌ی ده‌ستی یه‌ک ملیار و ۶۰۰ ملیۆن تمه‌ن و ئیداره‌ی وه‌رزش و لاوان ۳ ملیار و ۲۰۰ ملیۆن تمه‌نیان بۆ ته‌رخان کراوه.
ئه‌و درێژه‌ی دا: هه‌روه‌ها ئیداره‌ی سه‌رچاوه سروشتییه‌کان یه‌ک ملیار و ۱۶۰ ملیۆن تمه‌ن، کۆمپانیای ئاو و زێرابه‌کان ۶ ملیار و ۱۳۸ ملیۆن تمه‌ن، نوێژه‌ن کردنه‌وه‌ی خوێندنگه‌کان ۵۸۲ ملیۆن تمه‌ن، ئیداره‌ی بیناسازی ۳ ملیار و ۷۰۰ ملیۆن تمه‌ن و شاره‌وانییه‌کان ۳۶ ملیار و ۶۰۰ ملیۆن تمه‌نیان بۆ ته‌رخان کراوه.
زاهدی جه‌ختی کرد: له‌م به‌شه بودجه ۵ ملیار و ۶۰۰ ملیۆن تمه‌ن ته‌نیا بۆ جاده و بانی گونده‌کان خەرج ده‌کرێت.
ئه‌و سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌ی بیناسازی بۆ خه‌ڵک وتی: له‌م هه‌فته‌یه‌دا زیاتر له ۲ هه‌زار و ۲۲۳ شوقه‌ی پڕۆژی نیشتەجی بوونی مێهر ڕاده‌ستی خه‌ڵکی و بنه‌ماڵه‌کانی کوردستان ده‌کرێت که هیوادارین ببێته مایه‌ی دڵخۆشی خه‌ڵکی پارێزگاکه.....
کۆتایی کورتە نامە/310