٢٠ ئاب ٢٠١٦ - ١٧:٥٢
قۆڵبەست کرانی باوە پیارەی داعش لە ئەوروپا

باوە پیارەی تاقمی ترۆریستی داعش لە ئەوروپا "ئەنجەم چو دە هری" بە ١٠ ساڵ زیندان مەحکووم دەکرێت

 سەرچاوەکانی خەبات دژی ترۆریسم باسی ئەوە دەکەن ئەنجەم چودە هری ، وەکوو پەندیار وپەند بێژێک بۆ ژمارێکی زۆری ترۆریستان لە وان بکوژی " لی ڕیگبای" و زۆرێکی دیکە لە شەڕکەرە گەنجەکانی داعش پێوەندی بووە .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی گاردیەن ، وابیر دەکەن ئەنجەم چود ەهری ، لانی کەم سەد کەسی لە بەریتانیا بەرەو دەمارگرژی بردووە .

چود هری  ، ساڵانێکی زۆر توانی خۆی لەو تاوانانە بە بێ وەری نیشان بدات .

بەڵام ئێستا بروای بە ترۆریسم لە دادگە دا سەلمێندراوە .

بەڵگە ئاراستە کراوەکان لە سەرچاوەکانی ئیتڵاعاتی نیشان ئەدات کە گرووپەکانی ژێر چاوەدێری ئەو" دڵی "بزوتنەوەکانی ئیسلامی لە بەریتانیا بوون کە ئێستا بەڕەوڕووی مەترسی "جیددی" پەلامارەکانی ترۆریستییە .

سەرۆکی فەرماندەری بەرەنگاربوونەوەی ترۆریستی ئیسکاتلەندیارد، ووتی تیمی ئەو بۆ پێکهێنانی دۆسیە دژی چودهری ، قسەوڕادەبڕینەکانی ئەویان لەماوەی بیست ساڵی ڕابردوو دا کۆکردۆتەوە ....

کۆتایی کورتە نامە/310