٢٠ ئاب ٢٠١٦ - ١٧:٤٧
پەلاماری سەرلە نوێ سەربازانی ئالی خەلیفە بۆ سەر ناوچەی ئەلدەرازی بەحرەین

سەربازانی ڕەژیمی بەحرەین جارێکی تر هەلیانکووتایە سەر شۆینی مانەوەی ڕیبەری شیعەکانی بەحرەین لە ناوچەی "ئەلدەراز" دا .

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :ئەمرۆ شەممە سەربازییەکانی ڕەژیمی بەحرەین بە مەبەستی نانەوەی ترس وتۆقان بە کەرەستە وترۆمبیلەکانی زریی هەڵیان کووتایە سەر مانگرتووان لە ناوچەی ئەلدەراز ، شۆێنی نیشتە بوونی شیخ "عسیا قاسم" ڕیبەری شیعەکانی بەحرەین .

 دوای هێرشی سەربازییەکانی رەژێمی بەحرەین بۆ سەر خەڵک ، ژمارەی مانگرتووان زۆرترت بوو و بۆیە ئەوان بەرامبەر شاڵاوی حەشیمەتی مانگرتوو ناچار بە پاشەکشە بوون .

هەرلەم حالە دا ، شیخ میسەم سەلمان " بەر پرسی ئازادییەکانی دینی لە چاوەدێری مافی مرۆڤ ی بەحرەین بە جەختکردن لە سەر بێ سوود بوونی سیاسەتی سەرکووت لەو وڵاتە ووتی دانووستانی نیشتمانی و ریزگرتن لە بنەماکانی مافی مرۆڤی تەنیا ڕێگای دەربازبوون  لە قەیرانی بەحرەینە .

 مەیسەم سەلمان، لەگەڵ هەرچەشنە کردەوەیەک بۆ پیلانگێری لە نێوان  شیعەکان وئەهلی سۆننە و هەروەها بەدی هێنانی شک وگومان لە نێوان چین وتوێژەکانی گەلی بەحرەین نەیاریەتی کرد و ووتی : هەروا درێژە ئەدات بە یارمەتی دانی قوربانیان و کۆتایی دان بە دەستدرێژییەکانی دژی ئەوان .

ئەو ووتیشی هەرچەشنە هەڵاواردن و بەرەو پەراوێزبردنی کەسان بە هۆی هۆگرییەکانی دینی وئەتنی لە ڕوانگەی نێو دەوڵەتییەوە قەدەخەیە .

بەحرەین لە ١٤ فیڤرییەی ساڵی ٢٠١١ زایینی شایەتی ئینقلابی جەماوەری دژی حکوومەتی ئالی خەلیفەیە . خەڵک خوازیاری ئازادی ، دامەزراندنی دادگەری و نەهێشتنەوەی هەڵاواردن و هاتنە سەر کاری نزامیکی هەڵبژاردەن لە وڵاتەکەیان دا ....

کۆتایی کورتە نامە/310