بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی شین هۆوا، وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا دوێنێ هەینی ڕایگەیاند کە کۆپاپۆڕی دەریای ڕەشی ئەو وڵاتە لە کەشتییە جەنگییەکانی خۆیەوە لەدەریای ناوەڕاست سێ مووشەکی کروزی گرتە پێگەی تیرۆریستان لە سووریا.
بە پێی ڕاگەیاندنی ئەو وەزارەتخانەیە، لەو پەلامارە مووشەکییەدا، پێگەیەک و بنکەیەکی سەرکردایەتی، وەرشەیەکی وەبەرهێنانی ماددەی تەقینەوەیی وهەروەها هەمارێکی گەورەی چەکئامێری تیرۆریستان لە پارێزگای حەڵەبی سووریا تێک شکێندرا.
وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا پێی داگرت؛ بەمەبەستی پاراستنی ئاسایشی کەسانی سیڤیل لە سورویا، مووشەکە هاوێژراوەکان لە ڕێگەلێکەوە گیراونەتە ئامانجەکان، کە ئاوەدان نەبوون و خەڵکی مەدەنییان تێدا نەبووە.
بەپێی ئەو ڕاپۆرە، هێزی دەریایی ڕووسیا پێشتریش لەڕێی کەشتییە جەنگییەکانی خۆیەوە لە دەریای خەزەر و هەروەها گەمییەکی ژێردەریایی لە دەریای ناوەڕاست، تیرۆریستانی لە سووریا مووشەکباران کردووە.....
کۆتایی کورتە نامە/310