به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سپۆتنیک ناوەندی ڕوسیی هاوئاهەنگی کردنی ئاگربڕ لە سوریا لە پێگەی حەمیمیم لە نزیک لازقیە لە رۆژئاوای سوریا رۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند: پاش پەیوەست بوونی دوو شارۆچکە لە حومس و حوما لە رۆژئاوای سوریا بە پڕۆسەی ئاگربڕەکە ژماری ناوچەکانی ئاگربڕ گەیشتە 410 دانە.
ئاگربڕ لە سوریا لە نێوان دەوڵەت و چەکدارەکان لە 27ی فێوریەی ئەمساڵەوە بە گوێرەی بڕیارنامەی 2268ی نەتەوە یەکگرتوەکان جێبەجێ کراوە.
لە لایەکی دیکەشەوە لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو 7 جار لە پارێزگای دیمەشق و دەوروبەری لازقیە ئاگربڕ پێشێل کراوە.
تیرۆریستانی ناسراو بە جەیشولئیسلام بە هاوەن شارۆچکەکانی عەرەبەین، حەرەستا، خۆشولشەلق، جوبەر و دومایان لە پارێزگای دیمەشق کردوەتە ئامانج.
هێزەکانی سوپای سوریاش پێگەکانی تیرۆریستانیان لە باشوری رۆژئاوای شاری حەڵەب کردە ئامانج.
سەرچاوە مەیدانییەکانی سوریاش ڕایانگەیاند هێزەکانی سوپای سوریا کۆلێژی سەربازی و کۆلێژی تەکنیکە ئاسمانییەکانیان لە حەڵەب کردوەتە ئامانج کە لە کۆنتڕۆڵی تیرۆریستان دان و نزیکەی 50 لەسەدی ئەو دوو کۆلێژانەیان لە چنگی تیرۆریستان دەرهێناوە.
سەرکردەیەکی داعش بە ناوی لەیس دالی لە ناوچەی حەمیدیەی دەیرۆزوور لە رۆژهەڵاتی سوریا لە لایەن هێزەکانی سوپای سوریاوە کوژرا.
هەر لەم پەیوەندییە دا گروپە تەکفیرییەکان بۆ قەرەبووکردنەوەی شکستەکانیان لە حەڵەب لە باکوری سوریا لە دوای ناهێمنی لە ناوچەکانی دیکەی سوریا لەوان پارێزگاکانی دیمەشق و ریفی دیمەشقن.
بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتانە شەڕ و تێکهەڵچوونەکان لە ناوچەکانی ریفی دیمەشق لە نێوان هێزەکانی سوپای سوریا و گروپە چەکدارە تیرۆریستییەکان توندتر بوونەتەوە...
کۆتایی کورتە نامە/310