١٧ ئاب ٢٠١٦ - ١٠:٥٤
لاریجانی:ئێران پێگەی سەربازی بە سووریا نەداوە

سەرۆکی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی ئێران وتی: ئێران بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی تیرۆریستیی ناوچەکە هاوکاری ڕووسیا دەکات بەڵام پێگەی سەربازی نەخستۆتە بەر دەستی ئەو وڵاتە.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی ئێران رۆژی چوارشەممە لە کاردانەوەی بە پرسیارێک لەمەڕ جێگیربوونی فڕۆکەجەنگییەکانی ڕووسیا لە ئێران وتی: ئێران لەگەڵ ڕوسیا وەکو هاوپەیمانییەک لە پرسە ناوچەییەکانی وەک سووریا هاوکاری دەکات و بەڵام ئەوە بەو واتایە نییە کە ئێران پێگەی سەربازیی خستبێتە بەر دەستی ئەو وڵاتە.

عەلی لاریجانی بە باس کردنی ئەوەی کە بە گوێرەی مادەی 146ی دەستوری ئێران جێگیر کرانی هەرچەشنە پێگەی سەربازی و بیانی لە ئێران قەدەغەیە وتی: ئێران بە هۆی قەیرانی تیرۆریستی کە بە هۆی چەند وڵاتی ناوچە و ئەمریکاوە بەدی هاتووە هاوکاری ڕوسیا دەکات و مسکۆ ئێستا بە تێگەیشتنێکی دروست لە ڕەوشی ناوچەکە لەگەڵ تاران بۆ چارەسەر کردنی قەیرانی تیرۆریستی هاوکاری دەکات.

لاریجانی بە بە ئاماژە بە دەرکەوتنی دروستی روانگەکانی  ئێران لە بابەت قەیرانی سوریاوە وتی: ئێران پێشوازی دەکات لە روانگەکانی ڕوسیا بۆ قەیرانی یەمەن کەواتە روانگەکانی ئێران و ڕووسیا بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی تیرۆریستیی ناوچەکە نزیکن.

هەر لەم چوارچێوەیە دا عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران ئێوارەی سێ شەممە لە کاردانەوە بە بڵاو بوونەوەی هەواڵەکانی تایبەت بە کەڵک وەرگرتنی ڕووسیا لەشوێن و ئیمکاناتەکانی ئێران بۆ پەلامار کردنەسەر تیرۆریستانی سووریا وتی: هاوکاریی ئێران و ڕووسیا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم لە سووریا ستراتژیکە....

کۆتایی کورتە نامە/310