١٦ ئاب ٢٠١٦ - ٠٤:٥٩
ئێران : ڕژیمی عەرەبستان هە تا دێ پڕکێش تر دەبێ

ووتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ووتیشی : بێ دەنگی هەژینەری کۆر ونێوەندەکانی نێو دەوڵەتی بەرامبەر وەبەر پەلامار دانی خۆیندنگەکان و نەخۆشخانەکان لە یەمەن بووەتە هۆی ئەوەی تا عەرەبستانی سەعوودی لەمەڕ ئەنجام دانی تاوانکاری دژ مرۆڤانی خۆی ڕۆژ بە ڕۆژ پڕکێش تر و سەرکێش تر دەبێتەوە .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیدارەی گشتی دیپلۆماسی میدیایی وەزارەتی دەرەوە ، بارام قاسمی، ووتە بێژی فەرمی وەزارەتی  دەرەوەی ئێران  دۆێشەو بە مەحکووم کردنی پەلامارەکانی فڕۆکە جەنگییە دەسدرێژکارەکانی ڕەژێمی ئالی سەعوود بۆ سەر نەخۆشخانەیەک لە پارێزگای حەجە،باکووری ڕۆژئاوای یەمەن ، ئەوی وەکوو تاوانکاری ئاشکرا و سامناکی دژ مرۆڤانی زانیوە . 

قاسمی  ووتیشی : لە حالێکدا کە یاسا وڕێساکانی نێو دەوڵەتی و مافەکانی مرۆڤدۆستانە و واوەتر لەو ، ویژدانی مرۆڤانی هەمووان ی لە شەڕەکان و کێشەکان بە لەپێشگرتنی کردەوەکانی پێویست بۆ پاراستنی کەسانی سیڤیل و ژێرخانەکانی ناسەربازی بانگ دەکات ، نزامی ترۆریست ڕاهێنەر و شەڕخوازی سەعوودی هیچ ڕادە و سنوورێک  بۆ لە خاک و خۆین گەوزاندنی منداڵان، ئافرەتان و نەخۆشانی مەزلووم وکەسانی سیڤیلی بێ دیفاع ناناسن .

ووتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ،ووتیشی : ڕەفتاری پڕکێشانەی عەرەبستانی سەعوودی ئەنجامی بێ دەنگی گوێ کەڕ کەرەوە و نەهێنکاری تاوانکاری ئەو ڕەژیمە  لەلایەن کۆر ونێوەندەکان و ناوەندەکانی نێو دەوڵەتی لە وان ڕێکخراوی نەتەوەکانە .

ووتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختیکرد : کردەوەی نوێنەرانی خەڵکی یەمەن بۆ دەستپێکردنی چالاکی پەرلەمان و داڕشتەکانی دیمۆکراتیک و یاسایی بووەتە هۆی تورەبوونی ڕۆژ بۆ رۆژ زیاتری عەرەبستان ، کەوابوو ڕەژیمی منداڵ کووژی حاکم بە سەر عەرەبستان بە پەلاماری بەربڵاو بۆ سەر نەخۆشخانەکان وخۆێندنگەکان، بە تەمای تۆلە سەندنەوە لە خەڵکی یەمەنە ....

کۆتایی کورتە نامە/310